كوردستانناسی - Past Paper PDF
Document Details
Uploaded by RefreshedAshcanSchool4290
زانکۆی کۆیه
2022
هۆشمهندعلیمحمود
Tags
Summary
This document is a past paper on Kurdish Studies from the University of Koya, focusing on the geography, history, language, and literature of Kurdistan. The paper is intended for first-year students with varied levels of knowledge and use.
Full Transcript
تیههرێمیكوردستان حكومه وهیزانستی ...
تیههرێمیكوردستان حكومه وهیزانستی ژینه زارهتیخوێندنیبااڵوتوێ وه زانكۆیكۆیه كوردستانناسی دانانى هۆشمهندعلیمحمود پ.ی.د.دهریاجمالحوێزپ.ی.د.ئاشتىسهالمسدیقپ.ی.د. رعومهر وزادئه نوه ئهحمدمحمدامینقادرپ.ی.د. نه پ.ی.د. 2222ى زايينى 2722ى كوردى 1 پێشهکى لەدواى ڕاپەڕینە مەزنەکەى بەهارى ( ) 1991و هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ،بارودۆخى نوێى هەرێمى کوردستان واى دەخواست ،کە بابەتێکى ڕۆشنبیرى بەناوى (لێكۆڵینەوهی كوردستانی /دیراساتى کوردستانى) بۆ قۆناؼى (یەکەم)ى بەشە زانستییەکان دابنرێت ،لەبەر نەبوونى پڕۆگرامێکى دیاریکراو بۆ ئەم بابەتە لە زانکۆى کۆیە، بێسەروبەرى و ناڕێکییەک لە گوتنەوەى ئەم بابەتەدا بەدى دەکرا ،بۆیە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە ،بە پێویستى زانى لیژنەیەک لە پسپۆراِنى بوارى جوگرافیا و مێژوو و زمان و ئەدەبى کوردى پڕۆگرامێکى تایبەت بۆ بابەتى( دیراساتى کوردستانى ) دابنێن ،تاوەکو ئەو مامۆستایانەى کە لە بەشە زانستییەکانى زانکۆى کۆیە ئەم بابەتە دەڵێنەوە ،پەیڕەوى بکەن. بابەتى دیراساتى کوردستانى بابەتێکى ناپسپۆڕییە و بۆ خوێندکارانى قۆناؼى ( یەکەم )ى بەشە زانستییە جیاوازەکان دانراوە ،ئەو خوێندکارانەى کە ئەو بابەتە دەخوێنن ئاست و توانایان جیاوازە، زۆر بەیان کوردن و بە کوردى خوێندویانە ،بۆیە زانیارییەکى باشیان لە بارەى جوگرافیاى کوردستان و مێژووى کورد و زمان و ئەدەبى کوردى هەیە ،بەشێکی تریان کوردن ،بەاڵم خوێندنیان بە زمانى کوردى نەبووە ،هەندێ خوێندکاریش هەن ،نەکوردن و نە زمانى کوردى دەزانن ،بۆیە لە دانانى پڕۆگرامەکەدا هەوڵمان داوە ڕەچاوى ئەم باره بکەین و بە شێوەیەکى کورت و پوخت بابەتەکە بخەینە ڕو. لە دانانى پڕۆگرامەکەدا ڕەچاوى ئەو هێڵە گشتییانە کراوە ،کە وەزارەتى خوێندنى بااڵ و توێژینەوەى زانستى دایناون ،پڕۆگرامەکە لە چوار بەشى سەرەکى پێکدێت و هەر بەشێکیش چەند بابەتێک لەخۆ دەگرێت :لە بەشى یەکەمدا باسى جوگرافیا و سنورى کوردستان کراوە ،لە بەشى دووەمدا باسى مێژوى کورد و کوردستان کراوە ،لە بەشى سێیەمدا سەرەتا باسى زمان کراوە بە شێوەیەکى گشتى ،پاشان باسى زمانى کوردى کراوە ،بەشى چوارەمیش تەرخانکراوە بۆ ئەدەبى کوردى. گومان لەوەدا نییە ،کە هیچ کارێک بێ کەموکووڕى و ناتەواوى نابێت ،ئەم کارەى ئێمەش لەمە بەدەر نییە ،بۆیە داوا لە مامۆستایان و خوێنەرانى ئەم کتێبە دەکەین لە هەڵە و کەموکووڕییەکان ئاگادارمان بکەنەوە ،تاوەکو لە چاپى دووەمیدا ڕاستیان بکەینەوە. 2 جوگرافیایكوردستان كهم:شوێنیجوگرافیكوردستان رییه ته وه کوردستان دهکە وێتـە بـاشـوری ڕۆژئاوای كیشوه ری ئاسیا.سنورهکە ی لەهەر چوارالوه بەوشێوه یە: باکور -ئازه ربایجان و ئەرمینیا و تورکیا .باشوور -ئێران و کە نداو.ڕۆژهەاڵت -ئێران.ڕۆژئاوا - عێراق و سوریا .بڕوانە نەخشە ی .1 شوێنیئهسترۆنۆمی -1 شوێنگەی فەلەکی کوردستان ،کوردستان کە وتۆتە نێوان بازنەی پانی 44ی باکور و بازنە ی 31ی باکور.واتە نێوان 9بازنە لە بازنە کانی باکوری هێڵی یە کسانی.هەروهها نیێوان هێڵی درێژی 53ی ڕۆژهەاڵت و 36ڕۆژهەاڵت.واتە 11هێڵ لە هێڵەکانی ڕۆژهەاڵتی هێڵی گرین ویچ لە بەریتانیای مەزندا.درێژی خاکی کوردستان لە باكوره وه بۆ باشور ،نزیكەی 1344کم.پانیشی لە ڕۆژهەاڵتە وه بۆ ڕۆژئاوا ،خۆی لە 554كم ده دات.ئە و پاناییـە لـە هـە موو الیەكەوه ،وهكو یەك نییە.لە الی باکوره وه ،پاناییەکەی ده گاتە 515كم و لە ناوه ڕاستدا بۆ 232کم تە سک ده بێتەوه .تاکو بەره و باشوریش برۆین ،ئە و پاناییە تە سكتر ده بێتەوه .لە کۆتاییەكەیدا لە 112کم زیاتر نابێت.شوێنگەی فەلەکی کوردستان بۆمان دهردهخات ،کە ئەو واڵتە کەوتۆتە بەشی باشوری ناوچەی سازگاری باكور ،واتە شوێنی کوردستان لە نێوان ئاووهەوای بیابانی گە رم و دهریای ناوهراست. یڕێژهییکوردستان شوێنگه2- شوێنگەی ناوبراو ،لەئەنجامی گۆرینی بارودۆخی مرۆیی و ئابوری و مێژویی ،بە بەرده وامی لە گۆڕان دایە.لە خوارهوه هە ندێ لە شوێنگە ڕێژهییەکان شیده کەینەوه.شوێنگە ی ئاویی کوردستان کە تۆتە نێوان چە ند ئاوان.بەاڵم بە دور و نزیکی جودا لە یە کتر.لە باکوردا -ده ریای قە زوین (خە زه ر) و ده ریای ره ش.لە باشوردا -کەنداو.لە ڕۆژهەاڵتدا -ده ریاچە ی ارومیە.لە ڕۆژئاوادا -بوؼازی ئە سکە نده رون و ده ریای ناوهراست. دهریای ناوهراست و کەنداو کاریگەری ئاووهەوایی و هاتوچۆی ئاوییان لە سەر کوردستان هەیە.ئەوانی دیکە ،لە كارتێكردنی ئاووهەوایی بترازێت ،کاریکی ئەوتۆلە شوێنگەی ڕێژهیی کوردستان ناکەن. کەنداو لە باشور و ئەسکە ندهرون لە باكوری ڕۆژئاوادا ،بایەخیان بۆ كوردستان گە لێک زۆره.لەو ڕێگایانەوه دهتوانرێت ،بە ئاسانی پەیوهندی هاتوچۆ لەگەڵ واڵتەکانی ڕۆژهەاڵتی ناوهڕاست و جیهاندا ببە 3 سترى .وهکو دهزانین ،هاتوچۆکردن بە ڕێگای ئاویدا و هێنان و بردنی بار ،لە چاو ڕێگاکانی دیکەی زهمینی و ئاسمانی ،زۆر هەرزانتر دهکەوێت . -3شوێنگەی ئاسمانی ،ئاسمانی کوردستان یەکێکە لە ڕێگا گرنگە کانی ئاسمانی ،لە نێوان ئەوروپای ڕۆژئاوادا و باشوری ڕۆژهەاڵتی ئاسیادا.ئە و بایەخەی لە دوای دروستكردنی دوو فرۆکە خانەی نێوده وڵە تییە ،کەیەکیان لە هەولێر وئەوهی دیکە لە سلێمانی ،پەیداكردووه.کۆمپانییە ئاسمانییەکانی کە ئەوړۆ هاموشۆی فرۆکە خانەکانی باشوری کوردستان دهکەن :فیکنگ الینی سویدی و لوفتهانزهی ئە ڵمانی و بە و دوایە ش توركیا هە وا یۆلۆ و هیدیکە.ئە و هێڵە ئاسمانیانە ،حە فتەی سە دان نەفەر وهەزاران تەن لە بار لە کوردستانەوه دهگەێینە واڵتانی ئەوروپا ولە وێشەوه بۆ كوردستان. -4شوێنگە ی زهمینی خاکی کوردستان بە شێک لە و خاکە پێکدێنێ ،کە ڕێگە ی زهمینی نێوان واڵتانی ئەوروپا لە الیەکەوه وهی باشوری ڕۆژهەاڵتی ئاسیا لەالیەکی دیکەوه ،پێدا تێپەڕدهبێت.سود بینین لە و خەسڵەتە دهوهستێتە سەر هەبونی شەقامی پانوبە رین و قیرتاو وئارامی سیاسی و چە شنى خزمە تگوزاری لە سە ر ڕێگا و لە شاره کاندا.ئە و پێویستیانە ،وهکو تێبینی ده کرێت ،لە ئاستی پێویستدانین|. م:بهرزونزمیكوردستان ریدووه ته وه بە رزی و نزمی – هەر واڵتێك ،لە سەر هۆكارهکانی ناوهوه و دهرهوه دروست دهبێت.پە یدابونی چیاکان بۆ ئە و پێچ و لۆچانە دهگەڕێتەوه ،کە لە توێکلی زه ویدا دروست ده بن.ده شتاییە کانیش زۆربە یان لە خواروخێچییە فراوانەکانی زهوی پە یدادهبن ،کە لە دوایدا بە مە تیریالی نیشتوی ړوبار و دۆڵەکان پر بونەتەوه.تۆپۆگرافیای کوردستان ،لە ڕوى بەرزی و نزمییەوه ،لە ناوچەیەکەوه بۆناوچەیەکی دیکە جیاوازی هەیە.ناوچە ی باکور و ڕۆژهەاڵت ،بە چیای بە رز داپۆشراون ،کە بەرزایی هە ندێكیان ،لە چوار هە زار مە تر زیاتر ده بێت.لە نێوان ئەو چیایانەدا ،چە ند دهشتاییەکی تەخت هەن.ناوچەی باشور و ڕۆژئاوا ،نزمن و چیایان کەمە و بەزۆری لە ده شتایی پێکهاتون.لە نێوان ئە م دوو دیارده خۆرسكییە دا ،چە ندین تە پۆلكەهەن .بە شێوهیەکی گشتی ،تۆپۆگرافیای کوردستان لە سێ بەشی جوگرافی جیاواز پێکهاتووه . -1چیا زیاتر لە نیوهی تۆپۆگرافیای کوردستان ،لە چیا پێکهاتووه .ئە م چیایانە ،لە ئە نجامی بزوتنەوهیەکی زۆر بە هێزی ناوهوهو دهرهوه ،کە بە بزوتنەوهی ئالپی ناسراون ،دروستبون .ئە م بزوتنەوهیە لە كۆتایی چە رخی ئولوگسین و بە دریژایی چە رخی میوسین و تاکو سە رهتای چە رخی بلیوسین ،زۆر توند بووه و فشاری بۆ سەر چینە نەرمەکانی ژێر دهریای تیس بردووه.جا لەبەرئەوهی ئەم چینانە کە وتبونـە نـیێوان تەپۆلکەکانی نیمچە دورگەی عەرهبی لە ڕۆژئاوا و تە پۆلکە رهقەکانی ئێران لە ڕۆژهەاڵتەوه ،هەروهها تە پۆلکەکانی ئاسیای گچکە لە باکور ،ئەمانـە هـە مـویان پێكەوه ،بە هـۆی کـەمی بە رزبونەوهی چیاکان 4 دادهنرێن ،کە شێوهیەکی قوڵی چەماوه وهردهگرێ و لە ئە نجامی پە یدابونی چیاکانی ڕۆژهەاڵتی ناوه ڕاست ،بە تایبەتی چیاکانی کوردستاندا دروسـتبـون.لە الیە كی دیكـەوه ،بزوتنەوهی ئالبی بۆتە هۆى دروسبونی مە تیریای بازلتی ،کە زۆربەی ناوچە کان دادهپۆشن.سەمتى بزوتنەوهی سەرهەڵدانی چیاکان، تاکو ئێستاکە بەباشی نەزاندراوه.بە بڕوای هەندێ لە زانایان ،سە متەکە لە باکورهوه بۆ باشور بووه ،واتا لە تە پۆلکەکانی ئێرانەوه بەرهو میسۆپۆتامیا دهستی پێکردووه .هەندێكى دیكەش لەسەر ئەوباوهڕهن ،کە لە باشورهوه بەره و باشور بووه .دوای سە رهەڵدانی چیاکان لە کوردستاندا ،لەالیەن ئەو ئاوانەی لە چیاکانە وه بەرهو خـوار هاتون ،جواڵنەوهیەكی ڕوتاندنەوهی زۆر تونـد دهستی پێکردووه .ئەو ئاوانە گاشە بەرد ،بەرد ،چەگل ،زیخ و لمیان ،لەگەڵ خۆیاندا ڕاماڵیوه و بەره و شوێنە نزماییـەكـان هێناویـانـن و بـە جێیان هێشتون.وا لیـرهدا ،هە نـدێ لـە خەسڵەتەکانی چیاکانی کوردستان دهخەینە ڕو: -چیاکان ،بە زۆری ڕویان لە باکوری ڕۆژئاواوه ،بەره و باشوری ڕۆژهەاڵتە.تە نیا ژمارهیەکی کە م نە بێت ،لە م یاسایە دهردهچن و سە متیان لە ڕۆژهەاڵتە وهبەره و ڕۆژئاوایە ،یاخود بە پێچەوانەوهیە . سەمتى دیكە لە باری کوردستاندا چاوهران ناکرێت ،چونكە لە ڕۆژهەاڵتدا تە پۆلکەی ڕه قی ئێران هە یە، لە ڕۆژئاواشدا نیمچە دورگە ی عەرهبی هەیە ،کە بەهەمان شێوه ڕه قە .بزوتنەوهی ناوه وه هە رچە ند بە هێزبێت ،ناتوانێ کارێکی وا لە و دوو تە پۆلکە ڕه قە بكات ،کە سە متى چیاکان بگۆرێت. -چیاکان لە بەرزایی ۰44مە تر لە سە ر ئاستی دهریا دهست پێدهکەن و بەرهبەره زیاد دهکەن ،تاکو ده گە نە پێنج هەزار مەتر.لە م ڕووهوه کەم ناوچە ی دیكە هەیە ،لە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیادا ،بە ڕزاییەکەی بگاتە ئە وه ی کوردستان. -لەبەر توندی بزوتنەوهی ناوهوه ،چینەکانی چیاکان زۆر ئاڵۆزن.ئە وهش بووهتە هۆى تێكدانی یە ک لە دوای یە کی چینە کانی زه وی ،بە گوێره ی چە رخی جیۆلۆجی ،لە هە ندێ شوێنی چیاكاندا ،قاتی چە رخی هە ره مێژویی لە سە ر لوتکە کانن.لە هە مان كاتدا چینە کانی چە رخی نون کە وتونە تە ژیره وه. -لوتکە ی چیاکان زۆر بڵند و قەدهکانیان زۆر پان و پێچاو پێچن .لە هەندێ شوێنیشدا زۆر لە یە کدی نزیک ده کە ونە وه و دۆڵی زۆر قوڵیان پێکهێناوه ،کە قواڵیی هە ندێكیان لە سە دان مە تر زیاتره. -پرۆسێسی ڕوتاندنەوهی زه وی لە چیاكاندا ،زۆر بە توندی ڕویداوه ،هۆكە شی بۆ بەفر و بارانێکی زۆر دهگەرێتە وه ،چونکە لە و کاتانە دا هێشتا بە تەواوی چیاکان خۆیان نە گرتووه. چیاکانی کوردستان ،تاکو ئە وړۆ بەتەواوی ژمارهیان نازاندرێت .سەرچاوهکان ژمارهیەکی زۆری جیاوازیان تۆمار كردووه .بۆنمونە ،پە رتوکێک لە قەزای سنە ،ناوی 224چیای هێناوه.لە هەمان قەزادا سەرچاوهیەکی دیکە ،ناوی 122چیای تۆمار کردووه . لە ڕوی بەرزیەوه چیاكانی كوردستان كراون بە چوار جۆر ،لەوانە: 5 )1چیا هەره بەرزهكان ( 4هە زار مەتر و بەره و ژور) ئاگری گەوره (ئارارات ) 5131 -متره.دینار 4449 -مەتره .زهرده کوه 4221 -متره.ئولودوروک (لوتكەی رهشكو) 4135 -مەتره .بوزوی (جیلو) 4116 -مە تره.سیپان 4445 -مە تره .ئۆشترانکوه 4454 -مە تره. )2چیا بەرزهكان ( 3 - 4هە زار مە تر) دهیان چیا لە چیایەکانی کوردستان ،بە رزاییان لە چوار هەزار مە تر کەمتره و لە سێ هە زار مە تر بەرزتره لە ڕوی دهریاوه .ئەو چیایانە ،لەبەر ئەوهی لە سە نتەری بزوتنەوهی ئالپی نزیکبون ،بە زۆرى لە باکور و باکوری ڕۆژهەاڵتی کوردستان هەڵكەوتون.چیایی شاهۆ ،وهکو نمونە لە نێو چیا بە رزهكان، بەیەکێ لەبەرزترین چیاکانی کوهستانی زاگروس دهژمێردرێت.بەرزاییەکەی 3394مە تر ده بێت.شاهۆ سە رچاوهی چەمەکانی پاوه و دوریانە .شاهۆ لە باكوری ڕۆژئاواوه بە ره و باشوری ڕۆژهەاڵت تاکو باکوری ڕه وانسەر درێژ دهبێتە وه .درێژاییەکەی 55کیلۆمەتره ،هەروهها بۆ چیاكانی (ئاگری بچوك 3596م ،مۆر 3541م ،قەرهداغ 3152م...هتد)لەمجۆرهن. )3چیا ناوهنجییە كان ( 2-3هە زار مەتر) ژمارهیەک لە چیایەکانی کوردستان ،بەرزاییەکە یان لە سێ هە زار مە تر کە متره و لە دوو هە زارمە تر لە ڕوی ده ریاوه بە رزتره.ئە و چیایانە لە زۆر ناوچەدا ،بە تایبە تی لە ناوه ڕاستی کوردستان ،بە رچاو دهکە ون.ئایدن2913م ،شەوانت 2914م چوتەلە 2944م كونەكۆتر 2692م كاروخ 2564م ..هتد. )4چیا نزمە کان ( 1 - 2هە زار مە تر) بە رزایی دهیان چیا لە چیایە کانی کوردستان ،لە دوو هە زار بۆ یە ک هە زار مە تره لە ڕوی ده ریاوه. چیای داالهو ،وهکو نمونە لە نێو چیا نزمەکانە ،کە وتۆتە دیستانی پشـت تـە نگ ،لە قە زای قە سری شیرین ،لە باکوری ڕۆژهەاڵتی شارۆچکە ی قە سری شیرینە وه 33کیلومـە تر دوره .بە رزاییەكەی لە ده وروبە ری ( 1514مە تر) دایە.سە رچاوهی چە می پول زههاب ده کە وێتە ئە م چیایە وه . )5چیا هە ره نزمە کان ( لە 1هە زار مە تر کە متر) ده یان چیا لە چیایە کانی کوردستان بە رزاییەکەیان لە هە زار مە تر لە ڕوی ده ریاوه کە متره .ئە و چیایانە بە زۆری لە باشوری ڕۆژئاوای کوردستان ،واتـە ناوچـە ده شـتاییە كان،هـە ڵكـە وتـون .چیای حە مرین وهکو نمونە لە نێو چیا هـە ره نـزمـە كانە ،لە ڕۆژئاوای شارۆچکە ی مە نده لییە وه ،بە چە ند كیلومە ترێک ده ستدهکات و لە باشوری ڕۆژهەاڵتە وه بە ره و باشوری ڕۆژئاوا درێژ دهبیتە وه و بە ناوچـەی فـە تـحـە کـوتـایی پـێدێت.درێژاییە کە ی بە ده یان كیلۆمە تر ده بێت. 6 گردهكان -2 گردهکان (تە پۆلکە) گردهکانی کوردستان بە زۆری لە زنجیرهیەکی خواروخێچی چە ماوه پێکهاتووه .لە چاو چیاکانی ده وروبە ریان زۆر بە رز نیین ،ئە گە ر لە نزیک ئە و چایایانەوه نە بونایە ،ئە وا هە ر یەکەیان بۆخۆی چیایەک ده بوو.ئە م گردانە کە ڵکیان زۆره ،لەالیەکەوه ده ؼڵودانیان لێده چێندرێ و لە الیەكی دیكە شەوه بە دهیان مێگە لی مەرومااڵتی لێده لە وه رێندرێ وهكو گردهكانی بایەزید و بەرزنجە و پشدهر و پێنجوین و مەالتیە و موسڵ و موش...هتد. شتهكان: ده -3 دهشـتـەکانی کوردستان وه کـو سـەلمێندراون ،بـە زۆری لـە پێچاوپێچی چەماوه پێکهاتون ،هە ندێكیشیان وهکو بیری لێدهکرێتەوه ،هەر لە بنەرهتدا دۆڵ بوون ،لە پاشاندا بەرهبەره بە مــــەتیریالی نیشتوی ڕوبارهکــان پــربـونـەتــەوه .ڕێـژه ی ده شتاییە كان بە لە %15ی گشت ڕوپێوی خاکی کوردستان داده نرێت.هە ندێ لە و ده شتاییانەی کوردستان ،ئەمانەن :ئەمیر ئاباد ،بیجار ،حەویجە ،پشدهر ،ڕانیە، شارهزور....هتد. م:ئاوههوا وهریسێ یه ته ئاوهەوای كوردستان لە ناوچەیەكەوه بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازه بەجۆرێك ئاوهەوای پێدهشتەكان شێوهی ئیستوائی هەیە ،چونكە ڕادهی ناوهندی باران لە ساڵێكدا لە نێوان (444-244ملم) ،بەاڵم تا بەرهو باكور بڕۆین بڕی دابارین بەرزدهبێتەوه تاكو دهگاتە زیاتر لە هەزار ملیم ،لە ڕوی پلەكانی گەرمییەوه تاكو لەباكوره وه بەرهو باشور شۆڕبینەوه پلەكانی گەرمی بەرزدهبنەوه بەجۆرێك پلەی گەرمی لە قەزای خانەقین لە وهرزی هاوین دهگاتە زیاتر 54پلەی سەدهی ،لە قەرهكۆسە لە كوردستانی توركیا پلەی گەرمی نزم دهبێتەوه بۆ 35-34پلەی ژێر سفری سەدی هەر بۆیە مەودای گەرمی دهگاتە نزیكە 54پلەی سەدهی ،لە كوردستان هەموو جۆرهكانی دابارینی وهكو باران و بەفر و تەزره دهبیندرێت ،هەروهها هەر چوار وهرزی ساڵ بە ڕونی دهردهكەوێت. رامهتیئاو م:ده وهریچواره ته کوردستان یە کێکە لە ده وڵە مە ندترین واڵتانی جیهان بە ئاوی سە ر زه وی و ژێر زه وی .هە روه ها سە رچاوه ی هە ره گرنگی ،ئاوی واڵتانی دیکە ی ڕۆژئاوای ئاسیایە.سامانی ئاوی سااڵنە ،بە هە زاران ملیۆن مە ترى سێگۆشە دهخەمڵیندرێت.کە بە داخە وه ،بەشی هەره زۆری بە خۆرایی ده روات و لە ڕێگە ی ڕوبارهکانە وه دهرژێنە کە نداو و بۆؼازی ئە سکە نده رون و ده ریای قە زوین و ڕه ش و دهریاچەکانی وان و اورمیە و...هتد.ڕوڵی ئاو لە ژیانی دانیشتوانی ڕۆژهەاڵتی ناوهراستدا بە گشتی، واڵتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە کوردستانیشە وه بە تایبە تی ،ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بووندایە.لەبە رئە وه ی لە الیەکەوه ،ژماره ی دانیشتوانی ئە و واڵتانە ،بە بەردهوامی لە زیاد بووندایە ،لە الیە کی دیکەشەوه ،لە 7 بەرئەوهی ڕوپێوی زهوییە بەراوه کشتوکاڵییەكان ،لە فراوانبووندایە.لە خواره وه باسی ئاوی سە رزه وی و ژێر زه وی ده کە ین. -ئاویسهرزهوی بریتییە لە ئاوی ڕوبارهکان و ده ریاچەکان و ده ریایەکان ،لەوانە ڕوباری فرات و دیجلە و زێی گەوره و گچكە ڕوباری قەرهسو دهریاچەی ورمێ و دهریاچەی وان و دوكان و دهربەندیخان ...هتد. ئاویژێرزهوی - بارستایی ئاوی ژێر زه وی ،بە پلە ی شاشی بە رده کانی ژێر زه وییە وه بە نده.هە رچە نده بەردهکان شاش بن ،ئاو ئەوهنده زیاتر لە قواڵیی زه ویدا كۆ ده بێتە وه ،بە پێچە وانە شە وه ،چە ند چربن ،ئاو ئە وه نده کە متر ده گاتە ژێر زه وی .کوردستان لە ڕوی سامانی ئاوی ژێر زه وییە وه دهوڵەمەنده، چونکە زۆربە ی بە رده کانی لە و بە ردانە ن ،کە ڕێگە بە ئاو دهدهن ،بۆ چینە کانی ژێر زه وی برۆن و لە بنەوه حە وزی ئاو پەیدا بكە ن.هە رچە نده تاکو ئێستا ،زانیارییە کی تە واومان لە سە ر ئاوی ژێر زه وی کوردستان و بارستایی و شوێنی حە وزه کانی نییە ،هەروهها لە كوردستان بەشێوازی جیاواز ئاوی ژێر زهوی دهرهێنراوه هەندێكیان بەشێوهی سروشتی دێتە دهرهوه وهكو كانی شیرناو كانی ئاوی گۆگرد ،بەشێوهی دهستكرد دههێندرێتە دهرهوه وهكو بیر و كارێز و ناعور...هتد. وهریپێنجهم:سنوریكوردستان ته بەهۆکارى ئەوەى کە کوردستان تاکو ئێستا خاوەن قەوارەیەکى سیاسى سەربەخۆ نییە ،بۆیە دیاریکردنى سنورى کوردستان لەنێو خاکى ئەم واڵتانەى کە کوردستانى بەسەردا دابەشکراوە کارێکى ئاسان نییە و جێگاى مشتومڕە.ئێمە لێرەدا هەندێک لەو بۆچونانە دەخەینەڕو کە لەم بوارەدا هەوڵى دیاریکردنى سنورى کوردستانیان داوە: ( ئەدمۆنز) سەبارەت بە سنورى کوردستان دەڵێت :کوردستان لەنێوان تورکیاو عێراق و ئێراندا دابەشکراوە و چەند ناوچەیەکى یەکێتى سۆڤیەتى(پێشو) و بەشێکى سوریاش دەگرێتەوە ،بۆیە سنورى کوردستان لەگەڵ هیچ سنورێکى نێودەوڵەتى یان لەگەڵ سنورى بەشە كارگێرییە ناوخۆییەکانى ئەو دەوڵەتانەى کوردستانیان بەسەر دابەشکراوە ،رێکناکەوێت (.خالفین) پێیوایە سنورى کوردستان لە ڕۆژهەاڵتەوە شاخەکانى ئەرمەنستان و ئێرانە و جەزیرە و میزۆپۆتۆمیاى سەرو لەباکوریەتى. ( ئەولیا چەلەبى ) گەڕیدەى تورکى بەمشێوەیە سنورى کوردستان دیاریدەکات و دەڵێت :سنورى کوردستان لەباک ورەوە لە ئەرزەرۆم دەست پێدەکات و لەوێوە بەرەو وان و دواتر هەکارى و جەزیرە و ئامێدى و بەرەو موسڵ درێژدەبێتەوە و لەخاکى عێراق تا شارەزور درێژدەبێتەوە و دواتر بۆ ئەردەالن و دەماوەند و دواتر تا بەسرە لەسەر کەنداو دەڕوات. 8 ( شەرەفخانى بەدلیسى) لە کتێبى ( شەرەفنامەدا ) سەبارەت بە سنورى کوردستان دەڵێت :ئەم سنورە لەسەر لێوارى دەریاى هورمزەوە لەسەر کەنارى زەریاى هیندى دەست پێدەکات و لەوێوە بە هێڵێکى ڕاست تا مەڵبەندى مەالتییە و مەر عەش درێژدەبێتەوە و واڵتى فارس و عێراقى عەجەم و ئازەربایجان و ئەرمەنستانى بچوک و گەورە دەکەونە باکورى ئەم ناوچەیە و عێراقى عەرەبیش سنورى باشورى کوردستان پێکدێنێت. (ئەمین عالى بەدرخان) بیروڕایەکى تاڕادەیەک جیاوازى لەم بارەیەوە هەیە و دەڵێت :کوردستان لە ئەرزڕۆمەوە لە باکورى خۆرهەاڵت دەست پێدەکات ،بەاڵم خودى شارى ئەرزڕۆم ناگرێتەوە و بۆ باشورى شارى مەندەلى لە باشور درێژبۆتەوە ،لەڕۆژهەاڵتیشەوە کوردستان ،لەشارى سنەوە دەست پێدەکات بەرەو ڕۆژئاوا تا دەگاتە کەنداوى ئەسکەندەرۆنە. (شاکر خص باک ) پێیوایە سنورى کوردستان بەدرێژاى زنجیرە چیاکانى زاگرۆس تا سەر کەنداوى فارس لەباشور درێژبۆتەوە ،هەرچى( د.عبدهللا ؼفورە )پێیوایە سنورى کوردستان لەباکورەوە لەگەڵ ئازربایجان و ئەرمینیاو و تورکیایە ،لەباشورییە وه ئێران و کەنداوى فارسە ،لەڕۆژهەاڵتیەوە ئازەربایجان و ئێرانە لە ڕۆژئاواوە عێراق و سوریایە. (د.ئازاد نەقشەبەندى ) پێیوایە کوردستان لەسەر شێوەى سێگۆشەیەکى وەستاوى ناڕێکدایە ،کەنداوى ئەسکەندەرۆنە لەباکورى خۆرئاوا و شارى لێنیکان لەباکورى خۆرهەاڵت و کەنداوى فارس لەباشور هەرسێ سوچى ئەم سێگۆشەیە پێکدێنن. بەمشێوەیە کوردستان ئەم شوێنانەى خوارەوە دەگرێتەوە: 1ـ ڕۆژهەاڵت و باشورى ڕۆژهەاڵتى تورکیا. 2ـ ڕۆژئاواى ئێران (جگە لە خوزستان). 3ـ باکورو باکورى خۆرهەاڵتى عێراق. 4ـ ناوچەکانى باکورى خۆرهەاڵت و باکورى خۆرئاواى سوریا. 5ـ ڕۆژهەاڵتى ڕوبارى ئاچوریان لە ئەرمەنستان. لەڕوانگەى ئەم بۆچونانەوە دەتوانین سنورى کوردستان بەمشێوەیە دیاریبکەین و بڵێین سنورى کوردستان لە ڕۆژئاوا لەگۆشەى باکورى ڕۆژهەاڵتى دەریاى ناوەڕاست لە ناوچەى کەنداوى ئەسکەندەرۆنە لەسەر هێلى درێژى ( ) 36ڕۆژهەاڵت دەست پێدەکات ،بەرەو باکور لەڕۆژئاواى شارى مەرعەش تێدەپەرێت، دواتر لەبەردەوامى ڕێرەویدا لەباکور بەدەورى شارى سیواس پێچ دەخواتەوە بەرەو ڕۆژهەاڵت تا دەگاتە شارى سنکلیس لەسەر بازنەى پانى( 44باکور) ،ئەمەش بە دورترین خاڵى باکورى ڕۆژهەاڵتى سنورى 9 کوردستان دادەنرێت ،دواى ئەم خاڵە سنورى کوردستان بەرەو ناوچەکانى باشورى ڕۆژهەاڵت شۆڕدەبێتەوە و خاکى ویالیەتى قارسى تورکى دەبڕێت تا دەگاتە سنورى ئەرمینیا لە باکورى شارى ماکۆى ئێراندا.دواتر هێڵى سنورى کوردستان لەڕۆژهەاڵتدا بەرەو باشور شۆڕدەبێتەوە بەرەو باشورى هێڵى درێژى( ) 44ى ڕۆژهەاڵت بەناوچەکانى باشورى ڕۆژئاواى ئەرمینیا تێدەپەڕێت و لەسەر سنورى نێوان ئێران و ئەرمینیا ،دواتر بە کەنارەکانى ڕۆژئاوا و باشورى دەریاچەى ئورمیە درێژدەبێتەوە ،لەوێوە بەرەو باشور بۆ ڕۆژئاواى شارى بیجار و ڕۆژئاواى شارى هەمەدان تێدەپەڕێت (هەردوو شارەکە دەکەوێتە دەرەوەى سنورى کوردستانەوە) ،لەم شوێنەوە هێڵى سنور بۆ ئەوپەڕى سنورى ڕۆژهەاڵت لەنزیک شارى شهرکورد نزیک هێڵى درێژى ( ) 51ى ڕۆژهەاڵت دەڕوات و دواتر بەرەو باشورى ڕۆژئاوا درێژدەبێتەوە و هەردوو شارى کازرون وممسانى لە ئەستانى فارس(شیراز) لەخۆدەگرێت و هێڵى سنور لە بەندەرى بوشەهر لەسەر گۆشەى باکورى ڕۆژهەاڵتى کەنداوى فارس لەسەر بازنەى پانى ( )34باکور کۆتایی دێت.لەم شوێنەوە هێڵى سنور پێچ دەخواتەوە و هێڵى باشورو باشورى ڕۆژئاواى کوردستان لەباکورى بەندەرى ( دیلم ) لەسەر کەنداو بەرە و باکور دەست پێدەکاتەوە و شارەکانى ئەهواز و ئەستانى خوزستان دەخاتە دەرەوەى سنورى کوردستانەوە ،بەاڵم هەردوو شارى مسجد سلیمان و دیزفول دەکەونە چوارچێوەى سنورى کوردستانەوە ،تا لەم ناوچەیە و لەنزیک بازنەى پانى ( ) 34دەگاتە سنورى نێودەوڵەتى ئێران و عێراق و لەسنورى پارێزگاى واست دێتە ناو خاکى عێراقەوە و بە ڕۆژئاواى شارەکانى جەسان و بەدرە و مەندەلى تێدەپەڕێت ،لەم ناوچەیەوە سنورى کوردستان هاوتەریب لەگەڵ بەرزاییەکانى حەمرین بەشى باشورى حەمرین درێژدەبێتەوە تا دەگاتە خاڵى بەیەک گەیشتن لەگەڵ ڕوبارى دیجلە ،لەوێوە بەرەو باکور دەڕوات تا دەگاتە باکورى شارى موسڵ ،ئینجا بە هێلێک بەرەو ڕ ۆژئاوا دەڕوات تا دەگاتە بەرزاییەکانى شەنگال ،لەوێوە بۆ سنورى نێودەوڵەتى عێراق وسوریا درێژدەبێتەوە ،بەهۆکارى ئەوەى کە هێلى سنورى کوردستان لەناو خاکى سوریا بەناوچەیەکى بیابانى تێدەپەڕێت ،بۆیە هێڵى سنور بەشێوەیەکى ڕاست بە باشورى شارى حەسەکەدا دەڕوات و دواتر بە باکورى شارى حەلەب تێدەپەڕێت و لەگەڵ بازنەى پانى ( ) 36باکور یان لە باکورى ڕۆژئاواى پارێزگاى ئەسکەندەرۆنەى تورکى کۆتایى دێت. ڕوبەری گشتى کوردستان دەگاتە()423،654هەزارکیلۆمەترى چوارگۆشە،بەمشێوەیە دابەشبووە: 194،444کم2 دەگاتە: ڕوبەرى گشتى باکورى کوردستان (تورکیا) 124،95کم2 ڕوبەرى گشتى ڕۆژهەاڵتى کوردستان (ئێران) دەگاتە: 56،444کم2 ڕوبەرى گشتى باشورى کوردستان (عێراق) دەگاتە: 15،444کم2 ڕوبەرى گشتى ڕۆژئاواى کوردستان (سوریا)دەگاتە: 423،654کم2 کۆ : 11 بەمشێوەیەش کوردستانى باکور(تورکیا) ڕێژەى ( ) %45،45کۆى ڕوبەرى کوردستان پێک دەهێنێت و کوردستانى ڕۆژهەاڵت(ئێران) ڕێژەى( ) %29،64ڕوبەرى کوردستان و کوردستانى باشور(عێراق) ڕێژەى ( ) %24،29ڕوبەرى کوردستان و کوردستانى ڕۆژئاوا(سوریا) ڕێژەى ( ) %4،54ڕوبەرى گشتى کوردستانى گەورە پێکدەهێنن. سەبارەت بە شارەکانى کوردستان ،شارەکانى کوردستانى باکور لە نۆزدە پارێزگا پێکهاتون و کەوتونەتە بەشى خۆرهەاڵت و باشورى خۆرهەاڵتى تورکیا بەمشێوەیەى خوارەوە: ئەرزنجان ،ئەرزەروم ،قارس ،مالتیە ،دیرسیم (تونجالى)تەالزیػ ،بینجول ،موش ،ئەؼرى (قراکوسە) باتمان ،ئادیمان ،ئامەد (دیاربەکر) ،سعرت (سیرت) ،بدلیس ،وان ،ئورفا ،ماردین ،هەکارى (جولەمێرگ) ،شەرناخ. شارەکانى ڕۆژهەاڵتى کوردستانیش ،کە کەوتونەتە بەشى ڕۆژئاوا و باکورى ئێرانەوە بریتین لە: ئازەربایجانى ڕۆژئاوا ،ئورمیە ،ماکۆ،قتور ،شاپور ،مهاباد ،ئەردەالن ،سنە ،بۆکان ،سەقز ،سەردەشت، بانە ،بیجار ،مەریوان ،کرماشان ،بەشێکى خۆراسان و کرمان و ئیالم . شارەکانى باشورى کوردستانیش کە کەوتونەتە ناوچەکانى باکور و باکورى خۆرهەاڵتى عێراقەوە بریتین لە :هەولێر ،سلێمانى ،کەرکوک ،دهۆک ،پارێزگاى موسل جگە لە قەزاى موسل و بەعاج وحەزەر، دوزخورماتو لە پارێزگاى صالح الدین ،بەدرە لە کوت ،خانەقین و مەندەلى شارەبان لەدیالە. شارەکانى کوردستانى ڕۆژئاوا کە کەوتونەتە بەشى باکورى خۆرهەاڵت و خۆرئاواى سوریا بریتین لە: قامشلو ،عامودە ،سەرێ کانى (راس العین) ،تربیە سپى ،کوبانیە (عین العرب) ،عفرین. شهم:دانیشتوانیكوردستان وهریشه ته ژماره ی دانیشتوانی کوردستان ساڵ لە دوای ساڵ لە زیادبوون دایە.لە هە شتا و سێ ساڵی ڕابردودا ( 39525 )2414 – 1921هە زارکە س بوو.بە شی هە ره زۆری زیاد بوونەکە لە ئە نجامی جوڵـە ی سروشتی دانیشتوان بووه .بـە شـەکـەی دیکە بە رهـە مـی نیشتە جێکردنی بیانی و کۆچکردنی ده ره وه ڕویداوه . یدانیشتوانبهگوێرهیههرێمهكانیکوردستان ژماره لە ڕۆژگاری ئە وړۆدا ،لەالیەن چوار دراوسێیەکەی بەبێ خواستی کوردستانییان و لە ئە نجامی شە رو پێکدادان و پە یمانـەكـانی نـیێوان ده وڵـەتـی صـفوی و عثمـانی و واڵتانی هاوپە یمان لە جە نگی جیهانی یەکەمدا (پە یمانی لۆزان) لەالیكەوه و تورکیای تازه لەالیەكی ترهوه ،کراوه بە چوار هە رێمی جودا بەڕوپێو و ژمارهی دانیشتوان.لـە خـواره وه ژماره ی دانیشتوان لـە هـە رێمە کـانـدا ،لـە سـە ر بـنـە مای سە رژمێری گشتی دانیشتوان ،شیده کرێنە وه. 11 ههرێمیباکور یەكەم سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هە رێمی باکوردا لە سالی 1921دا و دواتریش لە ساڵی 2444دا کراوه .بە گشتی لەوهـەرێمـەدا لە 13ساڵی ڕابردودا 14سە رژمێری ئە نجام دراوه .دهزگای ئاماری پە نجاو پێنج ساڵ ( 1935۔ )1994ڕهچاوی پێنج ساڵەی لەنێوان سە رژمێرییەکان کرد.ئە وه بیست ساڵە ( )2414 - 1994لە بە ر پێړانە گە یشتن و خە رجی زۆر و تاكو ڕاده یەکیش پێویست نە بوون ،نێوانی سەرژمێرییە كاني بۆ ده ساڵ درێژکردهوه.هەڵە لەژمارهکان ،بە دهگمەن نەبێ ،لەنوسینەوهی ژمارهكان و لە سەرچاوهی جودا ڕوى نە داوه . سە ئە نجامی سەرژمێرییە كان ،لە بە رگێکی تایبەتداوهى هە ریە ک لە ئوستانە کان لە هی یە کێکی ربە خۆدا باڵوكراونە تە وه. ژماره ی دانیشتوانی هەرێمی باکور ،لە حە فتا و سێ ساڵى ڕابردودا ( 11 )2444 - 1921ملیۆن و 615هە زرا کەسی زیادکردووه ،تێکړای زیاد بوونی سااڵنەش 2.9بوو.ئەمەش بۆ زیادهی سروشتی و کۆچکردنی دهرهوه دهگەرێتەوه .زیاد بوونەکە ئەگەر هەرێم ئارامی بە خۆوه بینیبوایە و ئەوهنده خەڵک بە دهستی سوپای تورک لە چیایە کانی کوردستاندا تیرۆرنەکرابونایە ،زیاتر ده بوو. ههرێمیباشور لە سال 1921ی زایینیدا بوو.دواترنیشیان لە سالى 1951دا بوو .واتە لە شێست ساڵدا بە هە مووی حە وت سە رژمێرى لە و هە رێمە دا کراوه.هە ندێک لە هەڵەكانی سە رژمێرى ئە وانە ی خواره وه ن: .1ده زگای ئاماریی لە هە رێمی باشوردا ،بە گوێرهی یاسای واڵت ،ده بوایە هە ر ده ساڵ جارێک ئە و کارهی بکردابوایە و ڕهچاوی دهساڵەی لە سە رژمێرێک بۆیە کی دیکە بكردابوایە.بەاڵم سێ جار و لە سە رده می جودا دا،کاری بە گوێرهی یاسا نە کردووه.یەكەم ،سە رژمێری گشتی پێنجە م کە ده بوایە لە ساڵی 1961دا بکرابوایە.بەاڵم لەبەرهە ندێ هۆكاری سە ربازی وهکو ده ستپێکردنی شۆرشی 11ئە یلول لەساڵی 1961دا و دامە رزراندنی هێزی پێشمەرگە و مەرامی ڕامیاری وهکو پروپاگەندهی عێراق دژی کوردستان ،دوو ساڵ پێشخرا و لە ساڵى 1965دا ئە نجامدراوه.دووه م ،سە رژمێرى هە شتە م کە لە ساڵی 1991دا ،لەربەرئەوهی عێراق ڕهزامەندی لەسەرگەراندنەوهی ناوچە دابړێندراوهكان بۆ ژێر كۆنترۆڵى حكومە تی هەرێمی کوردستان نە دا ،لە سێ پارێزگای (هە ولێر.سلێمانی.دهۆک )ی باشوری کوردستان نە کراوه. ژمارهی دانیشتوانی هە رێمی باشور ،لە هە شتا ساڵی ڕابردودا (1 )2441 - 1921ملیون و 143هە زار کەس زیادیکردووه ،تێکړای زیادبوونی سااڵنە ش 2.9بوو.هۆى ئە م زیاد بوونە ش زیاتر بۆ زیادبوونی سروشتی دانیشتوان و نیشتە جێكردنی عێراقی بە زۆره ملێ بووه. 12 ههرێمیڕۆژئاوا ده زگای ئاماریی سوریا لە ساڵی 1964دا ،بۆ جاری یە کە م لە هە رێمی ڕۆژئاوادا سە رژمێری گشتی کرد.لە پاشاندا ،هە ر ده ساڵ جارێك ئە و کارهی دووباره ده كاتە وه .بەاڵم لەبەر هۆى ئیداری سە رژمێری چواره می ساڵێک دوای کاتى خۆى ئە نجامدا. ژماره ی دانیشتوان لە هەرێمی ڕۆژئاوادا ،لە چل و چوار ساڵى بوریدا (ساڵی 994 )2446 - 1994 هە زار کە س زیادیکردووه .تیکړای زیاد بوونی سااڵنەش 3.2بووه .واتە کە مێکی لە تکړای گشتی زیاتره .هۆی زیاد بوونی دانیشتوان بۆ زیاده ی سروشتی دانیشوان و کۆچکردنی دهره وه دهگەرێتە وه. زیادهکە لە وه زیاتر ده بوو ،ئە گە ر ده وڵە تی سوریا ،هە زاران دانیشتوان ،کە زۆربە ی هە ره زۆریان كوردن ،بە بیانوی ئە وه ی دایک و باوکیان لە باکوری کوردستانەوه خزاونە تە ناو ئە و هە رێمە وه . ژههاڵت ههرێمیڕۆ یەکەم سە رژمێری گشتی لە هە رێمی ڕۆژهەاڵتدا ،لە ساڵی 1956دا كرا.واتـە بیست و نۆ ساڵ لەدوای هـە رێمی باکور و باش وردا.واتە لە پە نجا ساڵدا بە هە موی پێنج سە رژمێری لە و هـەرێمە دا کراوه .هە ندێک لە خە سڵەتەکانی سە رژمێری ئە وانە ی خواره وه ن .1.ده زگای ئاماری دانیشتوان، هە ر ده ساڵ جارێک دانیشتوان ناونوس ده كات.2.ئە نجامی گشتی سە رژمێریەكان لە بە رگێکدا و هی پارێزگاكان بەجیا ،دوای چە ند ساڵ ،باڵوده كرێتە وه .ژماره ی دانیشتوان لە هە رێمی ڕۆژهەاڵتدا ،لە پە نجا ساڵی ڕابردودا( 1956ـ 5 )2446ملیۆن و 195هـە زار کە س زیادیکردووه .تێکرای زیادبوونی سااڵنە 2.3 ،بوو.هۆی زیادبوون ،وهکو هـەرێمـەکانی دیکەی کوردستان ،بۆ زیادهی سروشتی و کۆچی دهرهوه و تۆمارکردنی لە دایكبون لە كاتى خۆیدا ،بۆ ئەوهى لە کۆبۆنی خواردن و شتی دیکە بێبەش نە کرێ و ناونوسکردنی ئەوانەی ،کە لەسەردهمی خۆیدا لەبەر دوری و کۆچکردن لە بیركرابوون. 13 بهشىدووەم مێژووىکوردوکوردستان كهم/کوردستانلهچاخهکۆنهکاندا ییه ره وه ته مێژوونوسان و زانایان ئەوهیان سەلماندووه ،کە مرۆڤ لە ڕۆژگارە هەرە دێرینەکانەوە لە ئەشکەوتی چیاکانی کوردستاندا ژیاوە ،ئەوەش بۆ لەباربوونی بارودۆخی ژینگەی سروشتی دەگەڕێتەوە ،کە بۆ خۆپاراستن لەسەرمای زستان و گەرمای هاوین و دڕندە لەالیەک و لە الیەکی ترەوە بە هۆی سادەیی ژیانی مرۆڤ بەتایبەتی لەڕوی ئامێرە بەکارهێنراوەکان ،چونکە ئەشکەوتەکان تاکە پەناگەی حەوانەوە و خۆپاراستن بوون.هەر بۆیە پشتیان بەکۆکردنەوەی خۆراک دەبەست ،وەک لە ئەشکەوتەکانی شانەدەر، هەزارمێرد و زەرزی و...،تاد بەدی دەکرێن ،لەو ئەشکەوتانە بڕێکی زۆر لە پاشماوەی مرۆڤی نیاندرتاڵ دۆزراونەتەوە ،بەتایبەت ئێسکە پەیکەری مرۆڤی نیاندرتاڵ.ئەم چاخە (نزیکەی 15444 -124444پ.ز) بە چاخی بەردینی کۆن ناسراوە. بەپێی شوێنەوارە ماددی و شیکارییە کیمیاوییەکان سەلمێنراوە ،کە ڕەوتی ژیانی مرۆڤ بەرەو پێش دەچوو ،بەاڵم زۆر لەسەرخۆ و بە هێمنی بووە ،تا نزیکەی ( )9 -12هەزار ساڵ پ.ز و دواتر مرۆڤ پێی ناوەتە قۆناؼێکی تری ژیان ،کە لەالی شوێنەوارناسان بە چاخی بەردینی نوێ ناسراوە (-9444 5544پ.ز) ،بەپێی پشکنینەکان ،ئەم پەرەسەندنانە بەهۆی گۆڕانێکی گەورە لە ژینگە ،بەتایبەت کشانەوەی بەستەڵەکی باکور ڕویانداوە ،مرۆڤ وردە وردە لە ئەشکەوتەکانەوە هاتووەتە دەرەوە و بەرەو دۆڵ و دەشتایییەکان شۆڕبۆتەوە و هەوڵێکی سەرەتایی بۆ پەروەردەکردنی ئاژەڵ و چاندنی دانەوێڵە داوە، وەک زاوی چەمی و پاڵی گەورە.بۆیە ئەم گوندە سەرەتاییانە بۆ چاخێکی ڕونتر ،ڕێخۆشکەر بوون ،کە بە شۆڕشی کشتوکاڵ ناسراوە و مرۆڤ لە گوندی جێگیر گیرساوەتەوە و چاندن و ئاژەڵداری کردووه. وەک :گۆبیكلی تەپە ،بێستانە سور ،کریم شایەر ،پاڵی گەورە و نمریک لە نزیک دەریاچەی موسڵ و چەرمۆ لە خۆرهەاڵتی کەرکوک ومەتارە لە باشورییەوە و شمشارە لە دەشتی ڕانیە و هەروەها حەسونە، وچەندین شوێنی کوردستانی خۆرهەاڵت وباکور و خۆرئاوا ئەم پەرەسەندنانەیان بە خۆوە بینیوە ،چونکە ئەو ناوچانە بارودۆخێکی گونجاوی بۆ کشتوکاڵ ڕەخساندووه ،چ لە ڕوی ڕێژەی باران بارین بۆ کشتوکاڵ بێت ،یان لە ڕوی تۆبۆگرافیای ناوچەکە ،کە بواری بنیاتنان و فراوان بوونی گوندەکانی زیاتردەکرد. پەرەسەندنی ئامێرە بەکارهاتووەکان و کشانەوەی ئاوی ڕوبارەکان ،کە بەهۆی وشکە ساڵییەکانەوە ڕویداوە ،پاڵی بە دانیشتوانەوە ناوە زیاتر لە لێواری ڕوبارەکاندا کۆببنەوە و سود لە ئاودێری ببینن، ئەمەش وایکرد کە کۆمەڵگاکان لە خاڵێکدا کۆببنەوە ،لەالیەکی ترەوە بنیاتنانی پەرستگاکان پەرەسەندنی ئاوا ییەکان هۆیەکی تر بوون ،تا بوونە هۆی فراوانبوونی گوندەکان و بەردی بناؼەی شارەکۆنەکان.ئەم دیاردانەش لە پاشماوەکانی نوزی ،داقوق لە باشورییەوە ،نەینەوا و تەپەگەورە لەخۆرئاواوە ،بەڕونی لە کنە و پشکنینەکاندا سەلمێنراوە ،کە بۆ هەزارەی( 6ی پ.ز)دەگەڕێتەوە.لە چینی( )11- 12ی خوارەوەی 14 نوزیدا کەلوپەلی چاخی حەلەؾ دۆزراوەتەوە.لەچاخی (عبید)دا پاشماوەکانی گۆڕی منداڵ لە چینی()14دا دۆزراوهتەوە ،لە چینی ()5دا تەنور و ئاگردان دۆزراونەتەوە. دۆزینەوەی گۆڕەکان ،کە بەشێوازی جیاواز نێژراون ،دەکرێت بە نیشانەی جیاوازیی کۆمەاڵیەتی لێکبدرێتەوە کە پلەی ئابوری و کۆمەاڵیەتی پێوەدیارە ،لەالیەکی تریشەوە کنە و پشکنینەکان سەلماندویانە کە جیاوازی لە شێواز و قەبارەی تەالرو خانووەکانی ناوچەکەدا بەدیکراوە ،بەتایبەت لە پاشماوەکانی تەپەگەورە ،ئەوەش بەڵگەی بوونی فەرمانڕەواو جۆرێک لە کارگێڕی دێت لەالیەن کەسانێکەوە ،بۆ پەیوەندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ،وەک دیارەدەیەکی ئابوری نێوان ئاواییەکان لە ناوچەکەدا هەبووە ،وەک: نەینەوا ،تەپە گەورە ،نوزی ،مەتارە و شاؼربازار ،کە پێویستی بە سیستەمێکی بەڕێوەبردن هەبووە بۆ ڕێ کخستنی ئەو دیاردە ئابوری و کۆمەاڵیەتییانە ،بەاڵم چۆنییەتی ئەو بەڕێوەبردنە تا ئێستا نەزانراوە، چونکە لەو سەردەمانەدا هیچ تۆمارێک نەبووە. چاخی نوسین (مێژوویی) سەرەتاکانی مێژوو: لەو سەردەمەدا واڵتی سۆمەر لە نێوان چەندین دەوڵەتەشاری بچوکدا دابەش ببوو ،وەک ،کیش ،ئور، وەرکا ،ئوما ،بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئەکەدی لەالیەن سارگۆنی ئەکەدییەوە کۆتایی دێت ،بۆیە زۆرجار بە چاخی پێش سارگۆن ناو دەبرێت.زانیارییەکی ورد دەربارەی ناوچەکانی (سوبارتو) لە چاخی بنەماڵەکاندا (2334-2944پ.ز) لە بەر دەستدا نییە و ئەوەی تا ئێستا زانراوە هەندێ زانیاری کەمن کە هەندێک لە پاشایانی سۆمەری کۆن تۆماریان کردون. بەپێی ئەو سەرچاوانە ،ناوچەی گوتیوم دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای بارخشی ،ئەویش سنوری لە باکوری خۆرئاواوە لە ڕوباری دیالەدا کۆتایی دێت ،ناوچەکانی نێوان زێی بچوک و ڕوباری دیالە ،دەگرێتەوە. لە لیستێکی پاشایانی سۆمەردا ،کە بۆ ناوەڕاستی هەزارەی سێیەم دەگەڕێتەوە ،ناوی (خەتانش) پاشای خەمازی تۆمارکراوە ،کە پاشایەکە دوژمنی دەوڵەتە شاری (کیش) بووە ،ئەو پاشایە ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەوایەتی شاری کیشی کردووە و دواتر لەالیەن پوزوزو وەدەر نراوە ،لە الیەکی ترەوە.تا ئێستا نزیکترین ناو لە خەمازییەوە ،گوندی (خەمزە)یە لە باکوری چیای ئەزمڕدا ،بۆیە پێدەچێت ناوەندی شانشینی خەمازی لەو ناوچەیەدا بووبێت ،تا ئێستاش ئەم بۆچونە لە هەموو بۆچونەکانی تر لە ڕاستییەوە نزیکترە ،چونکە ناوەکە زۆر لە ناوی (خەمازی)یەوە نزیکە و بۆچونەکانی تر بەڵگەی هاوشێوەیان نییە. لەگەڵ پەرەسەندنی بارودۆخی سیاسی لە واڵتی سۆمەردا ،زانیاری دەربارەی ئەوسەردەمە زیاتر دەبێت تا لە ناوبردنی قەوارە سیاسییەکانی دەوڵەتە شارەکانی سۆمەر لەالیەن (سەرجۆنی ئەکەد) لە نزیکەی (2219-2334پ.ز).چەندین لەشکرکێشی کردووەتە سەر ناوچەکانی سوبارتو ،لە نێوان چیاکانی زاگرۆس لە خۆرهەاڵت و خابور و بالیخ تا دەریای ناوەڕاست لە باکوری خۆرئاوا.لە یەکێک لە تۆمارەکانیدا ناوی شیموروم و چەند ناوچەیەکی تۆمارکردوە ،کە یەکێک بووە لە گرنکترین ناوچە 15 هەڵگەڕاوەکان لە دژی سەرجۆن.بەوپێیە ئەم ناوچەیەشی داگیرکردووە و کەوتۆتە ژێر دەسەاڵتی دەوڵەتی ئەکەد.سەرەڕای درێژی ماوەی دەسەاڵتی سەرجۆن ،پێناچێت دەسەاڵتێکی هەمیشەیی لەو ناوچانەدا دامەزراندبێت.چونکە ئامانجی سەرجۆن لەو ناوچانەدا زیاتر بۆ پاراستنی سەرچاوە کانزاییەکان و ڕێگا بازرگانییەکان بووە و تەنها قەاڵو خاڵی سەربازی جێهێشتووە و هەرکاتێک هەستی بە مەترسی لەسەر ئەو بەرژەوەندییە کردبێت ،لە شکرکێشی کردووە. دوای ماوەیەک ،گەالنی ناوچەکانی سوبارتو ڕاپەرین ،بۆیە هەر لە سەرەتایی هاتنە سەر تەختی ،نرام- سن ( 2215-2254پ.ز) دەستی کرد بە لەشکرکێشییەکی فراوان ،نازناوی (پاشای علیاتم )ی لە خۆی نا و هێمای خواوەندی لە پاڵ ناوی خۆیدا نەخشاند ،ئەم پاشایە زۆرترین لەشکرکێشی ئەنجام داوە و ماوەی دەسەاڵتی گەشەی زیاتری بەخۆوە بینیوە ،چونکە دوای لەشکرکێشییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی خۆرهەاڵت و باکوری خۆرئاوای دیجلە ،زۆربەی شارەکان لەم چاخەدا پەرەیان سەند و ئاوەدان کراونەتەوە.وەک، گاسور (نوزی) ،نەینەوا ،شاؼربازار و براک. بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ناوچانەدا ،نرام -سن هەوڵیداوە دانیشتوانی ناوچەکە وەک کۆیلە بەرەو واڵتی ئەکەد بەرێت و لە بەرامبەردا ئەکەدی ڕەگەزی بۆ ئەو شارانە دەهێنا ،ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی بۆ بەڕێوەبردن ،ئابوری ،وسەربازی بوو ،تا دەسەاڵتی هەمیشەیی بەسەریاندا بسەپێنێت. گەالنی ژێر دەستە لە ئیمپراتۆرییەتی ئەکەدیدا ،لە هەلێک دەگەڕان کە بتوانن سەربەخۆیی بەدەست بهێنن ،ئەو هەلەشیان لە کۆتاییەکانی دەسەاڵتی نرام -سن دا بۆ ڕەخسا.هەرێمەکانی ئیالم ،گەالنی زاگرۆس (لولوبی ،گوتی ،خوڕی… ،تاد) جیابوونەوە ،بەاڵم گەورەترین مەترسی ڕاستەوخۆ لەالیەن (گوتی)ەوە بوو ،کاتێک هەموو ئەو گەالنە (گوتی ،لولوبی ،خوڕی) هێرشیان کردە سەر دەوڵەتی ئەکەدی و بەشی باکوری دەوڵەتی ئەکەدی تا سۆمەر یان خستە ژێردەسەاڵتی خۆیانەوە.بەوپێیەش ناوچەکانی سوبارتو ،لە کۆتاییەکانی سەردەمی نرام -سن دا سەربەخۆ بوون.یەكێك لەو شانشینە دیارو بەهێزانەی كە لەو ماوهیەدا دهركەوتووه ،شانشینی ئوركیش بوو لە ناوچەكانی كە دهكەوێتە كوردستانی خۆرئاوا ،ئەم شانشینە بەپێی پشكنینەكان دهركەوتووه كە زنجیره بنەماڵەی شاهانەی هەبووهو كۆشك و پەرستگایان بۆ جێهێشتوین ،جگە لە چاپی مۆرهكانیان. چاخیگوتی(2122-2222؟)پ.ز زۆربەی ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە گوتی تەنها بەشی باکوری ئەکەدی داگیرکردبێت و باشور (واڵتی سۆمەر)ی نەگرتبێتەوە ،چونکە پاشاکانی تریش وەک (سارلگاب) ،کە هاوچاخی شارکالی شەڕی پاشای ئەکەدی بووە ،ملمالنێی سەربازی بەردەوام بووە و شارکلی -شاری ئەم پاشایەی بەدیل گرتووە.هەروەها باکوری میسۆپوتامیا (واڵتی ئاشور) لە هەموو شوێنەکان زیاتر کاولکاری بەرکەوتووە.ڕێی تێیدەچێت کە هێرش بۆ سەر ئاشور لەالیەن گەالنی هاوپەیمانی گوتییەوه بووبێت ،بە تایبەت دەوڵەتی ئورکیشی خوری، کە لەو سەردەمەدا لە سەروی دیجلەدا زۆر بەهێزبووه. 16 پاشایەکی تری گوتی( :ایلو–لومیش )-Elulumešبوو ،کە توانی دەوڵەتی ئەکەدی هەراسان بکات. گوتییەکان لە ماوەی فەرمانڕەوایەتی خۆیاندا کە زیاتر بەشی باکور و ناوەڕاستی میسۆپۆتامیای گرتبۆوە، ماوەی ( )125-94ساڵ فەرمانڕەوا بوون و نزیکەی ( )21پاشایان لە لیستی پاشایانی سۆمەریدا تۆمارکراوە.پاشایەکی سۆمەری لە وەرکا بەناوی (ئوتوخیگال) توانی پاشای گوتی (تیریگان) بەدیل بگرێت ،بەو شێوەیە دەسەاڵتی گوتی لە واڵتی ئەکەد کۆتایی هات.بە پێی نوسراوەکەی ئوتوحیگال، گوتییەکان بۆ ئەڕاپخا کشانەوە.ئەمەش وامان لێدەکات کە ئەڕاپخا بە پایتەختی گوتی بزانین. تا ئێستا زانیاری ورد لە چۆنیەتی دەسەاڵتی گوتی و ماوەی فرمانڕەوایەتییان ڕون نەبۆتەوە ،چونکە زۆربەی سەرچاوەکان بەشێوەیەکی ناڕێک و جیاواز باسیان دەکەن.بەپێی تۆمارە سۆمەریەکان ،کورتی ماوەی فەرمانڕەوایەتی پاشایانی گوتی بەالوازی و بێ سەروبەری لە قەڵەم دەدەن و هەمان ڕا دووبارە دەکەنەوە ،کە سەردەمی گوتی تەنها پشێوی و کاولکاری بووە ،بەاڵم بەڕای (دیاکۆنۆؾ) ،لە ڕوانگەی کۆمەڵی گوتییەوە بڕوانینە دۆخەکە ،بە شێوەیەکی ترە ،چونکە کۆمەڵگای گوتی لە چاو کۆمەڵی سۆمەری- ئەکەدییەوە خێڵەکی بوون و شێوازی فەرمانڕەوایەتی خێڵەکی بە شێوازی هەڵبژاردن پاشاکان دیاری دەکران ،بۆیە زۆربەیان ماوەی سااڵنی دەسەاڵتیان وەک یەکبووە و زۆرجار هەمان پاشا جارێکی تر دووبارە هەڵبژێردراوەتەوە.لە بەرامبەردا سیستەمی دەسەاڵتی سۆمەری -ئەکەدی پاشایەتی تامردن و لە باوک بۆ کوڕ بووە.لە نوێترین توێژینەوهی تردا وا لێكدراوهتەوه گوتییەكان پاشای بەهێزو هاوشێوهی ئەوانەی میسۆپۆتامیایان هەبووه ،كە تۆماریان جێهێشتوه ،وهك ئیڕیدوپزیڕ ،كە وهك پاشای واڵتی گوتی و پاشای هەرچوارالی جیهان ناساندوه ،ئەوهش هاوشێوهی ئیمپراتۆر بووه ،بۆیە شیاوتره بڵێین كە پاشای گوتی لەناوچەكانی كوردستانەوه فرمانڕهوایەتیان كردبێت و ئەوانەی لە لیستی سۆمەریدا هاتون، فەرمانرهوای ناوچەیی بوون وسەر بەگوتییەكان بوون نەك پاشا. لهههزارەیدووەمدا(1222-1111پ.ز) گەالنی زاگرۆس لە ناوچەکانی باکوری خۆرهەاڵتی دیجلەدا دەسەاڵتیان لە زیادبووندا بوو.هەموو ئەوناوچانە سەربەخۆ ببوون و چەندین هێزی سیاسییان پێکەوەنا.بەهۆی نەبوونی پشکنین لەو ناوچانەدا، زیاتر پشت بە ئەرشیفەکانی شمشارە و ئەرشیفەکانی ماری دەبەسترێت ،هەردوو ئەرشیفەکە ژمارەیەکی زۆر لە نامەی ئاڵوگۆڕکراو دەگرنەخۆ ،کە لەالیەن پاشا و فەرمانڕەوایانی ناوخۆ و ناوچەکەوە بۆ یەکتری ناردراون. بەگشتی هێزە سیاسییەکانی ناوچەکە لە شێوەی دەوڵەت یان میرنشینی بچوک بچوکدا بوون ،پاشاکانیان لە ناوەندی شارێکدا فەرمانڕەوایەتییان دەکرد.لەوانە شانشینی سیموروم كە ناوچەگەلێكی فراونی خستە ژێر ڕكێفی خۆی لە ڕوباری ئەلەوهند تا بێتواتە ،كە لە چەند بەردهنوسێكی پاشاكەیدا بەناوی ئیدی سین بۆمان ڕون بۆتەوه.دوای ئەوه هۆزەکانی (توڕوکو)ی خوری لە هەموو هێزەکانی تر زیاتر ناوبراون ،کە لە یەکێتی هۆزە خورییەکان پێکهاتبوون.لەو سەردەمەدا ،پاشایەکیان بەناوی تالپو -شاڕی (Talpu- )Šarriلە شاری کونوشوم ()Kunušumەوە لە ناوچەی ئوتوم ( )Utūmفەرمانڕەوایی شانشینەکەی 17 دەکرد ،کە لە خۆرهەاڵتەوە لە شاخەکانی دەوروبەری قەاڵدزێی ئێستاوە تا قابرا (لە نزیک پردێ) بووە. کوواری فەرمانڕەوای شمشارە ،پێش ئەوەی بچێتە پاڵ ئاشور ،سەر بە پاشای توڕوکو بووه. لوللوییەکان ،وەک لە دەقەکانی شمشارەدا دەردەکەوێ ،بەتایبەت لە نامەیەکی شیپراتو ناوێکدا بە کۆ ناوی پاشاکانیانی هێناوە ،بەوپێیەش دەوڵەتێکی یەکگرتویان نەبووە ،لەو نامەیەدا داوای لە کوواری کردووە ،کە پشتگیری لوللوییەکان بۆخۆی مسۆگەربکات.سەرەڕای ئەوەش توانیبوویان هێزێکی وەک ئیشنۆنا ببەزێنن ،کاتێک ئەمەی دوایی هاوپەیمانی ئاشور بوو.گوتییەکانیش لە ناوچەکانی خواروی لوللوییەکانەوە هێزێکی تری ناوچەکەبوون لەو سەردەمەدا و لە نێوان هاوپەیمانیەتیەکانی ئەوسەردەمەدا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە. لە ناوەڕاستی هەزارەی دووەمی پ.ز دا دەوڵەتێکی بە هێز وفراوان لە کوردستان دا بە ناوی دەوڵەتی میتانی دەرکەوت ،ئەم دەوڵەتە لە دهوروبەری 1544پ.ز دا لە ناوچەکانی خابور دەرکەوت وپایتەختەکەی (واشوکانی) بوو ،کە ئێستا بە سەرێ کانی دەناسرێتەوە.بنەماڵەی دەستەاڵتداری ئەم دەوڵەتە ئاری بوون ،بەاڵم ئەم دەوڵەتە هەر زوو لە ناوچەکانی تری کوردستان دا ،کە لە ڕوی کەلتورییەوە مۆرکی خورییەکان بەسەری دا زااڵ ببوو ،بوونە بەشێک لەم دەوڵەتە و شێوەیەکی سیستەمی کە ئێستا پێی دەو ترێت فیدراڵی ،پێکهێنا.ئەڕاپخا (کەرکوکی ئێستا) بەشێکی گرنگی ئەم دەوڵەتە بووە ،کە لەو سەردەمەدا شانشینێک بووه. پاشایانی دەوڵەتی میتانی ،بە تایبەت شەوشتەتار لە دهوروبەری 1424پ.ز دا توانی دەستەاڵتی بۆ ناوچەکانی تۆرۆس و باکوری خۆرهەاڵتی دەریای ناوەڕاست فراوان بکات ،کە بە چوکوڕاوە ناسراوە ،لە باشورەوە ئاشور و لە خۆرهەاڵتەوە تا ورمێ و دەریاچەی وان ،کەوتنە ژێر دەسەاڵتی میتانی.پاشاکانی تری میتانی بە حوکمی ناوچەکەیان و بەهێزی دەوڵەتەکەیانەوە ،سەرنجی میسرییەکانیان بۆ خۆیان ڕاکێشاو ،لەگەڵ ئەمون حۆتبی سێیەمدا پەیوەندی پتەویان هەبوو ،ئەوەبوو شوتارنای میتانی کچێکی خۆی بۆ فیرعەون نارد ،دوای ئەویش توشراتا بە هەمان شێوە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵدا دروستکرد و تادو خیپای کچی بۆ نارد ،کە بە نیڤرتیتی ناسراوە ،ئەم پەیوەندییانە لە سەردەمی ئەخناتوندا بەردەوام بوو ،بەاڵم بە هۆی شەڕ وملمالنێی ناوخۆی میتانی و سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئاشور وهیتی وسەرقاڵ بوونی ئەخناتون بە شۆڕشی ئاینییەوە ،دەوڵەتی میتانی الواز بوو ،دواتر لە الیەن ئەو دەوڵەتانەوە دابەشکرا. ههزارەییهکهمیپ.ز دەوڵهتیئوراتیسهدەکانی7-1پ.ز ئورارتییەکان یەکێکی تر بوون لە گەالنی کۆنی کوردستان و دەوڵەتێکی بە هێزیان لە ناوچەکانی وان دا بنیاتنا ،پایتەختەکەیان بەناوی توشپا بوو ،پێدەچێت ئەمانیش پاشماوەی خورییەکان بن ،چونکە لە ڕوی زمان و بیرو باوەڕەوە زۆر لەیەک نزیکن و لە هەمان ناوچەی ئەوان دەرکەوتن.لە سەدەی 1-9ی پ.ز دا ئەم دەوڵەتە هەموو ناوچەکانی ورمێ تا ڕوباری فورات و لە ڕواندز تا ناوچەکانی باکوری دیجلە و 18 فوراتی خستە ژێر دەستەاڵتی خۆیەوە.لەو ماوەیەدا ژمارەیەک پاشا فەرمانڕەواییان کرد ،لەوانە سەردوری یەکەم ،کە لەوانەیە دامەزرێنەر بوو بێت.هەروەها ئیشبونی لە نزیکەی 525پ.ز دا ،توانی زۆر ناوچە لەوانە ناوچەی موساسیر (باڵەکایەتی ئێستا) بە هاوکاری کوڕەکەی بەناوی (مینوا) بخاتە ژێر ڕ کێفی خۆیەوە ،ئەم دوو پاشایە ژمارەیەک نوسینیان بە زمانی ئورارتی بۆ بەجێ هێشتوین بەتایبەت نوسراوەکەی (کێلە شین) لە ناوچەی برادۆست.دەوڵەتی ئوراتی لەو ماوەیەدا توانی ببێتە ڕکابەرێکی بە هێزی ئیمپراتۆریی ئاشوری.تا لە سەدەی حەوتەمی پ.ز دا کەی ئەخساری پاشای (ماد) خستییە ژێر ڕکێفی خۆی. ئیمپراتۆرییماد(میدی)552-612پ.ز مادەکان بەشێکی گرنگی ئەو هۆزانە بوون ،کە بە هیندۆ -ئێرانی ،یان ئاری ناسراون ،کە لە سەرەتای هەزارەی یەکەمی پێش زایینەوە بۆ ناوچەکانی زاگرۆس کۆچیان كردووه.دوای ئەوەی گەیشتنە ناوچەکانی زاگرۆس،لەگەڵ گەالنی ڕەسەنی ناوچەکەدا وەک(:گوتی ،لوللو ،خوری...،تاد) تێکەاڵوبوون و توانیان خۆیان بگونجێنن.دواتر بە هۆی لەشکرکێشی بەردەوامی ئاشورییەکان بۆ ناوچەکانی کوردستان، ئەم هۆزانە توانیان لەو وبەڕوو بوونەوانەدا خۆیان بسەلمێنن وسەرکردایەتی دانیشتوانەکانی بگرنە ئەستۆ، چونکە ئەم هۆزانە لە ڕوی هونەری جەنگ وسوارچاکییەوە زۆر بە توانا بوون. بەپێی وتەی مێژوونوسی گریکی (هیرۆدۆتس) کەسایەتییەکی کۆمەاڵیەتی بەناوی دیۆکس (دیاکۆ) دەرکەوت و توانی هۆزەکانی ماد کە حەوت هۆز بوون ،یەکبخات و دواتر ببێتە پاشای شانشینی ماد.ئەم ڕ وداوە لەسەرچاوەکانی تر بەو شێوەیە باس نەکراوە ،بەاڵم کەسایەتی دیاکۆ لەو سەرچاوانەدا باسکراوە، کە پاشای ماد بووە ،لەگەڵ ڕۆسای یەکەمی پاشای ئورارتی دا لە دژی ئاشوریەکان یەکیان گرت و دوای شەڕێکی گەورە لە (114پ.ز) دا دیاکۆ بە دیلی دەکەوێتە دەستی سەرگۆنی دووەمی ئاشوری (-121 145پ.ز).لە دوای ئەو کەسێکی تر بە ناوی (فراورتیس) دهسەاڵت دهگرێتە دهست ،و لە کاتی هێرشکردنی بۆ سەر نەینەوای پایتەختی ئاشور ،لە الیەن هۆزی (سکیسی)یەوە پەالمار درا و کوژرا. دوای ( )25ساڵ لە ژێر دەستەیی سکیسی ،لە ساڵی (625پ.ز) دا کەسێک بە ناوی کەی ئەخسار (614پ.ز) دا هێرشی کرده توانی ماد ڕزگار بکات ،لە دوای خۆرێکخستنەوەی واڵتەکەی ،لە ساڵی سەر ئاشور ،ئەوە بوو لە ناوچەکانی شارەزور و هەورامانەوە گەیشتە ئەڕاپخا و هێرشی کردە سەر شاری ئاشوری پایتەختی پێشوتری ئاشور و دهستی بەسەرداگرت.دوای ئەوەی لەگەڵ نەبوبالسری پاشای بابل ڕێكکەوت و بە هاوبەشی لە ساڵی (612پ.ز) دا نەینەوای پایتەختی ئاشوریان گرت و ئەو ئیمپراتۆرییە بۆ دواجار لەسەر نەخشەی سیاسی سڕایەوە. دوای ئەوەی ناوچەکانی کوردستانی باکوری کەوتە دەست ،لە ساڵی( 555پ.ز) دا کەی ئەخسار مرد، کوڕێکی بە ناوی ئاستیگ لە جێی دانیشت و بووە پاشای ماد ،بەاڵم لە سەردەمی ئەمدا فراوانخوازی زیاتر ڕوی نەدا.تا لە ساڵی(554پ.ز) دا لە الیەن کۆرشی پاشای هەخامەنشی (ڕخمینی)یەوە کۆتایی بە دهسەاڵتی دواین پاشای ماد هێنرا ،بەوەش کوردستان بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریی هەخامەنشیی فارسی 19 (334-554پ.ز).دوای شااڵوی ئەسکەندەری مەکەدۆنی ،کوردستان بووە بەشێک لە دەوڵەتی سەلوکیی یۆنانی (141-334پ.ز) ،کە بەسەردەمی هیلینستی ناسراوە.لەبارەی ئەو سەردەمەوە ،جگە لە ملمالنێی دەوڵەتی ئەشکانی -سەلوکی زانیاری سیاسی ترمان لەبەردەستدا نییە.تا ئەشکانییەکان کوردستانیان خستە ژێر دەسەاڵتی خۆیانەوە و تا ساڵی( 224ز) ئەشکانییەکان فەرمانڕەوایی بەشی خۆرهەاڵت و ئیمپراتۆریی ڕۆمانی بەشی خۆرئاوای کوردستانیان کەوتە ژێر دەسەاڵت.بۆ سیستەمی نا ناوەندێتی ئەشکانییەکان، چەندین شانشین لە کوردستان دا سەریان هەڵدا ،وەک :ئەدیابین لە ئەربێلال ،بیت گرمایی لە کرخا بیت سلوخ (کەرکوک) ،کوردوێنی لە بۆتان ،ماد وئەتروپاتین ،ئۆسرۆێنێ لە جەزیرهی فوراتدا ،ئەم شانشینانە پاشا و لەشکر ودەسەاڵتی تەواوی خۆیان هەبوو ،تەنها لە سیاسەتی دەرەودا سەر بە ئەشکانی بوون و باجی سااڵنەیان بەو دەوڵەتە دەدا.لە ژێر دهسەاڵتی ڕۆمانیش دا ،شانشینی ئوسروین کە پایتەختەکەی لە ئیدیسا (ئورفە) بوو ،سەریهەڵدا بوو ،بەاڵم دواتر لە ساڵی ( 242ز) دا دەسەاڵتی ڕاستەوخۆیان بەسەریدا سەپاند ،بەوەش دواین پاشای بنەماڵەی ئەبگەر کۆتایی پێ هێنرا ،ئەم شانشینە چەندین دراویان بۆ جێهێشتوین كە پاشاكان بەناوی خۆیانەوه لە سكەیان داوه ،ئەوهش گرنگی خۆی لە مێژوی سیاسی وئابوریدا هەیە. لە ساڵی ( 224ز) دا ئیمپراتۆرییەکی نوێ بە ناوی ساسانی سەریهەڵدا ،ئەوەبوو ئەردەشێری کوڕی پابک لە دوای ڕوخانی ئەشکانی ،هەموو ناوچەکانی ئەو دەوڵەتەی خستە ژێر دهسەاڵتی خۆیەوه.هەر زوو ئەردەشێر دەسەاڵتی ناوەندیی ڕاگەیاند و هەموو بەشەکانی واڵتی خستە ژێر ڕکێفی خۆی ،ناوچەکانی کوردس تان هەموو ئەو سەربەخۆییانەی کە هەیانبوو لەدەستیان دا.لە ماوەی دەسەاڵتی ساسانی -ڕۆمانی دا لە نێوان ( 631-224ز) ناوچەکانی کوردستان ڕوبەڕوی ترسناکترین و گەورەترین ملمالنێی سیاسی، سەربازی،ئاینی و ئابوری بوونەوە.زۆربەی شەڕەکانیان لەسەر خاکی کوردستان دهکرد ،وەک شەڕەکانی نوسەیبین(252ز) و ئامەد(359ز) و چەندین شەڕی تری زۆر گەورە.جگە لەو زیانە گەورانەی کە بەو شارە کوردستانیانە دەکەوت ،ماڵوێرانی ،برسییەتی ،گەمارۆدان و ڕاگواستن چارەنوسیان بوو ،لەکاتی ڕێكکەوتننامەکانیشدا ،هەر لەسەر حیسابی ئەو شارانە ڕێكکدەکەوتن و دابەشیان دەکرد.ئەمەش بووە مایەی دواکەوتنی کومەڵگەی کوردەواری و دابەشبوونی بۆ دوو ناوچەی کەلتور جیاواز.ئەویش بە هۆی جیاوازی زمان و ئایینیی ساسانی(پەهلەوی وزەردەشتی) و ڕۆمانی (التینی ومەسیحی).تا شااڵوی عەرەبە موسڵمانەکان( 631ز) ئەمە بارودۆخی کوردستان بوو ،ئیتر سەدەکانی ناوەڕاست دەستپێدەکات. یدووهم/کوردستانلهبهردەمفتوحاتیئیسالمیدا وه ره ته ئەو دەمەى ئایینى ئیسالم دەرکەوت و پرۆسەى فەتحى ئیسالمى دەستیپێکرد ،زۆربەى ناوچەکانى کوردستان بەشێکبوون لە دەوڵەتى ساسانى و ناوچە شاخەویەکانى کوردستان هەر لەالیەن دانیشتوانەکانیانەوە بەڕێوەدەبران.لەسەردەمى دووەم خەلیفەى ڕاشیدى عومەرى کوڕى خەتاب (-13 24ک644-634 /ز) ،عەرەبە موسڵمانەکان بەنیازى جیهاد و باڵوکردنەوەى ئایینى ئیسالم سنورى نیمچە دورگەى عەرەبییان بەزاند و بەهەرێمەکانى ڕۆژهەاڵت و ڕۆژئاوادا پەلیان هاویشت و لە خاکى عێراقەوە گەیشتنە کوردستان. 21 ئەوەبوو لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ساسانیەکان و عەرەبە موسڵمانەکان لە سەردەمی خەلیفە عومەر و شکستى لەشکری ساسانی لە شەڕەکانی قادسیە و مەدائین لە ساڵی ( 16ک631/ز) ،پاشماوەی لەشکری ساسانی پاشەکشێیکرد و بۆ پشودان و خۆڕێکخستنەوە لە شارەدێی جەلەوال گیرسایەوە ،لێرە بەدواوە دەڤەرە کوردنشینەکانی