Azadi Komelge - Issue 48 - 2024 PDF

Summary

Azadi Komelge, Issue 48 (2024), presents a collection of political and social analyses from the Middle East. The articles address systemic issues within modernity, capitalism, and geopolitics. The document explores the region's historical complexity and current conflicts.

Full Transcript

‫هیوا لە سەرکەوتن بەهادارترە‬ ‫گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە بە ناوەڕۆک و پەیامەکانی‬ ‫ڕاوەستە لـــەسەر دەربڕینی ئــــەو هیوا نوێیە دەکــات‪.‬‬ ‫گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ David Graeber ‫بەشداران‬...

‫هیوا لە سەرکەوتن بەهادارترە‬ ‫گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە بە ناوەڕۆک و پەیامەکانی‬ ‫ڕاوەستە لـــەسەر دەربڕینی ئــــەو هیوا نوێیە دەکــات‪.‬‬ ‫گۆڤاری ئازادیی کۆمەڵگە‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ David Graeber ‫بەشداران‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫وەلید عومەر‬ ‫مەنسوور تەیفووری‬ ‫شاهۆ عوسمان‬ ‫وریا ئەحمەد‬ ‫فازڵ مه‌حموود‬ ‫شێروان ئیبراهیم‬ ‫عەلی ئەحمەد‬ ‫سوورێن ئیبراهیم دەستەی نووسەران‪:‬‬ ‫ئیمان سەلیم نەجیبە قەرەداخی‬ ‫شادیار شۆڕش پ‪.‬د‪.‬ساالر باسیرە‬ ‫مەریوان کاکەیی‬ ‫هەردی دولبەر‬ ‫‪https://komelge.com‬‬ ‫دیزاین‬ ‫گۆران پێنجوێنی‬ ‫خاوەن ئیمتیاز‬ ‫د‪.‬محەمەد کیانی عەبدولڕەحمان‬ ‫چاپخانە‬ ‫چاپخانەی کارۆ‬ ‫سەرنووسەر‬ ‫گۆران عەلی‬ ‫تیراژ‬ ‫‪500‬دانە‬ ‫ڕاوێژکاری یاسایی‬ ‫ئەحمەد باجەاڵنی‬ ‫نرخ‬ ‫‪٣٠٠٠‬دینار‬ ‫لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی‬ ‫کوردستان بە ژمارە متمانەی‬ ‫ساڵی چاپ‬ ‫پاییزی‪ ٢٠١٥-١١-١٦ )١١١( ٢٠٢٤‬تۆمارکراوە‪.‬‬ ‫ژمارە‬ ‫‪[email protected] 48‬‬ ‫پێڕست‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و ئەرکەکانمان‬ ‫‪9‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫پرسی کورد‪ ،‬تورکیا و قەیرانی دەوڵەت‪-‬نەتەوە لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫‪51‬‬ ‫بنکۆڵکاریی‬ ‫شاخ و شار‪ :‬دوو ستایلى ژیان‬ ‫‪69‬‬ ‫وەلید عومەر‬ ‫کوردەکان؛ فریشتەکانی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫‪81‬‬ ‫ساڵڤۆی ژیژەک‬ ‫وانه‌كانی كۆبانێ‬ ‫‪87‬‬ ‫موراد فه‌رهادپوور – مه‌نسوور ته‌یفووری‬ ‫كۆڵۆنياڵ و دژماناكانى‬ ‫‪95‬‬ ‫شاهۆ عوسمان‬ ‫واتای ئیمپریالیزم‬ ‫‪109‬‬ ‫هاری ماگدۆف‬ ‫لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆستكۆڵۆنیالیزم و ئه‌ده‌ب‬ ‫‪125‬‬ ‫فازڵ مه‌حموود‬ ‫سوبێکت و تێربوون‪ :‬بەربەستی بێسنوور‬ ‫‪132‬‬ ‫تۆد مەک‌گوان‬ ‫ستەمکاریی بژاردە‬ ‫‪145‬‬ ‫ڕێناتا سالێکڵ‬ ‫لە دیالێکتیکەوە تا دیالێکتیک‬ ‫‪157‬‬ ‫ڕامین گارا‬ ‫«داخۆ ئەگەری دیموکراسیی لە سووریا هەیە؟» هەڤاڵەکەم دەیزانی چۆن‪.‬‬ ‫‪183‬‬ ‫دەیڤد گرایبەر‬ ‫قەرز چییە؟‬ ‫‪191‬‬ ‫چاوپێکەوتن لەگەڵ دەیڤید گرەیبەر‬ ‫تێزەکانی کەمالیزم‬ ‫‪215‬‬ ‫ئیبراهیم کایپاکایا‬ ‫ڕانان بۆ پەڕتووکی ‹بەرگرییکردن لە گەلێک›‬ ‫‪223‬‬ ‫هەردی دولبەر‬ ‫لەبری پێشەکی‪:‬‬ ‫«گۆشــەگیریی بەردەوامــە‪...‬ئەگــەر هەلومــەرج بڕەخســێنرێت‪ ،‬هێــزی‬ ‫تیــۆری و پراکتیکیــی ئــەوەم هەیــە ئــەم دۆخــە لــە زەمینــەی پێکــدادان‬ ‫و تووندوتیژییــەوە بگوازمــەوە بــۆ زەمینەیەکــی یاســایی و سیاســی»‪.‬‬ ‫عەبدوڵاڵ ئۆجاالن‬ ‫‪23‬ی تشرینی یەکەم ‪2024‬‬ ‫گرتووخانەی ئیمراڵی جۆری ‪F‬‬ ‫‪48‬‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫‪7‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی‬ ‫و ژینوسایدی مۆدێرنیتەی‬ ‫سەرمایەداریی و‬ ‫ئەرکەکانمان‬ ‫‪48‬‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫‪8‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫سیســتەمی مۆدێرنیتــەی ســەرمایەداریی تووشــی قەیرانێکــی مــەزن‬ ‫هاتــووە‪.‬ڕۆژهەاڵنــی ناوییــن لــە ژێــر کاریگەریــی ڕووخێنەرتریــن‬ ‫دەرئەنجامەکانــی ئــەم قەیرانەدایــە‪.‬ئــەو شــەڕەی ئەمــڕۆ لــە ڕۆژهەاڵتی‬ ‫ناوییــن گێــژ دەخــوات‪ ،‬شــەڕی جیهانــی ســێهەمە و گەالنــی فەلەســتین‪،‬‬ ‫لوبنــان و کوردســتان‪ ،‬زۆرتریــن ئێــش و ئــازار و چەرمەســەریی‬ ‫ئــەم شــەڕە دەکێشــن‪.‬ئــەم هەرێمــە لــە ڕووی جیۆســتراتیژیی و‬ ‫جیۆپۆلیتیکییــەوە گرنگییەکــی زۆری هەیــە‪ ،‬وادیــارە هێزەکانــی‬ ‫مۆدێرنیتــەی ســەرمایەداریی دەیانەوێــت کێشــەکانی هەرێمەکــە بــە‬ ‫شــەڕ چارەســەر بکــەن‪.‬هێشــتا دیــار نییــە ئــەم شــەڕە چەندێــک درێــژە‬ ‫دەکێشــێت و چ ڕەهەندگەلێــک لەخــۆ دەگرێــت‪.‬دەســتپێکردنی شــەڕ‬ ‫ئاســانە‪ ،‬بــەاڵم کاتێــک شــەڕ دەســتی پــێ کــرد و کاریگەریــی لــە ســەر‬ ‫هەرێــم و جیهــان دانــا‪ ،‬ئــاوا بــە هەمــان ئاســانیی کۆتایــی پــێ ناهێنرێــت‪.‬‬ ‫مێــژووی سیاســەتەکانی مۆدێرنیتــەی ســەرمایەداریی لــە ســەر‬ ‫ڕۆژهەاڵنــی ناوییــن بــە گشــتیی و کوردســتان بــە تایبەتیــی‪ ،‬بــۆ زیاتــر‬ ‫لــە ‪ ٢٠٠‬ســاڵ لەمەوپێــش دەگەڕێتــەوە‪.‬لــە ســەردەمانێکدا دەوڵەتــی‬ ‫فەڕەنســا بــە پێشــەنگایەتیی ناپلیــۆن ویســتی لــە ڕێــی میســڕەوە بێتــە‬ ‫ڕۆژهەاڵتــی ناوییــن‪ ،‬بــەاڵم ئــەم هەوڵەیــان زۆر ســەرکەوتوو نەبــوو‪.‬‬ ‫پــاش ئــەوەی بەریتانیــا لــە شــەڕی مەیدانــی واترلــوو)‪(Waterloo‬‬ ‫‪48‬‬ ‫شکســتی بــە ناپلیــۆن هانــی‪ ،‬تــا ڕادەیەکــی زۆر پەتــی کۆنترۆڵــی‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫ئەورووپا و ڕۆژهەاڵنی ناویین و جیهان کەوتە نێو لەپی‪.‬هەربۆیە لە‬ ‫پێنــاو بەردەوامیدانــی ســەقامگیرانە بــە دەســەاڵتی خــۆی لــە هیندســتان‬ ‫و ڕۆژهەاڵتــی دوور‪ ،‬پێویســت بــوو ســەرەتا دەســەاڵتی خــۆی بــە‬ ‫‪9‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫ســەر ڕۆژهەاڵتــی ناویینــدا بســەپێنێت‪.‬چونکــە ئــەم هەرێمــە لــە بــواری‬ ‫ڕێگــەی دەریایــی و وشــکانییەوە پێگەیەکــی ناوەندیــی هەبــوو‪.‬لــەم‬ ‫ڕووەوە پێگــەی جیۆســتراتیژیی هەرێمەکــە گرنگییەکــی مەزنــی هەیــە‪.‬‬ ‫نــەوت و گاز چەرخەکانــی مۆدێرنیتــەی ســەرمایەداریی دەگەڕێنــن‬ ‫و هەبوونــی ئــەم ســەرچاوانە بووەتــە هــۆی ڕاکێشــانی ســەرنجێکی‬ ‫زۆر بــۆ ســەر هەرێمەکــە‪.‬بــە هەمــان شــێوە‪ ،‬چڕوپڕیــی ژمــارەی‬ ‫دانیشــتووان وای کــردووە هەرێمەکــە ببێتــە بازاڕیکــی بەرفــراوان و‬ ‫گرنــگ بــۆ کااڵکان‪ ،‬بــە تایبــەت چــەک و تەقەمەنیی‪.‬لە هەر دوو شــەڕی‬ ‫جیهانییشــدا‪ ،‬لــە ڕووی دابینکردنــی پێداویســتییەکانی مۆدێرنیتــەی‬ ‫ســەرمایدارییەوە‪ ،‬هیــچ لــە بەهــای ئــەم هەرێمــە کــەم نەبووەتــەوە‪.‬‬ ‫تەنانــەت دەتوانیــن بڵێیــن گرنگییەکــی زۆرتــری پەیــدا کــرد‪.‬‬ ‫ڕۆژئاوا هەرگیز دەستی لە حیساباتی خۆی بۆ دەستبەسەرداگرتنی‬ ‫ئــەم هەرێمــە هەڵنەگرتــووە و ڕیشــەی ئــەم حیســاباتە بــۆ ســەردەمی‬ ‫شــەڕی خاچپەرســتەکان دەگەڕێتــەوە‪.‬ئەورووپــا لــە ڕێــی مۆدێرنیتــەی‬ ‫ســەرمایەدارییەوە خــۆی بەهێــز کــرد‪ ،‬هەمیشــە بــە نوێکردنــەوە و‬ ‫ڕۆژانەکردنــەوەی حیســاباتی ســەردەمی شــەڕی خاچپەرســتان‪،‬‬ ‫هەوڵــی داوە هەژموونــی خــۆی بــە ســەر هەرێمەکــەدا بســەپێنێت‪.‬‬ ‫لــە هەرێمەکــەدا دوو ئیمپراتــۆری میتینگــەری گــەورە بــە نــاوی‬ ‫‪48‬‬ ‫ئێــران و عوســمانیی هەبــوون‪ ،‬کــە لــە هــەوڵ و تەقــەالی مانــەوە و‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫لەسەرپێمانەوەدا بوون‪.‬هێزەکانی ڕۆژئاوا لە سەر بنەمای سیاسەتی‬ ‫‹پەرتکــە و زاڵبــە› نزیکــی ئــەم دوو ئیمپراتۆرییەتــە دەبوونــەوە‪.‬‬ ‫هەروەهــا لــە بــواری ســتراتیژییدا ئــەم دوو ئیمپراتۆرییەتەیــان وەک‬ ‫‪10‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫بازاڕێــک بــۆ ســاغکردنەوەی هەناردەکانــی خۆیــان و ســەرچاوەی‬ ‫هێــزی کاری هــەرزان و کەرەســتەی خــاو (مــاددەی خــام) بینیــوە‪.‬‬ ‫چونکــە ئەگــەر ئەمانــە نەبــن‪ ،‬هەژموونیــش درووســت نابێــت‪.‬لــە کاتــی‬ ‫پێویستیشــدا هێــزی ســەربازییان بــۆ وەشــاندنی گــورزی مەرگبــار لــە‬ ‫هەرێمەکــە بــەکار هێنــاوە‪.‬‬ ‫هەڵبەتــە نــەک تەنیــا بەریتانیــا‪ ،‬بەڵکــوو هێزەکانی تری وەک ڕووســیا‬ ‫و ئەڵمانیا و فەڕەنســاش بۆ دابەشــکردنی ســەرچاوەکانی ئەم هەرێمە‪،‬‬ ‫شەڕیان کردووە‪.‬ئەم هێزانە چ بە شەڕ و ناکۆکیی و چ بە پەیوەندیی‬ ‫نێوانیــان بێــت‪ ،‬تەنیــا بــە سیاســەتکردن لــە ســەر دەســەاڵتی ناوەندیــی‬ ‫ئــەم دوو ئیمپراتۆرییــە بەســەندەیان نەکــردووە‪ ،‬بەڵکــوو سیاســەتیان‬ ‫لــە ســەر ناوچــە جیاجیاکانــی ژێــر دەســەاڵتی ئــەم ئیمپراتۆریانــەش‬ ‫کــردووە‪.‬بــە گواســتنەوەی زۆر سیســتەماتیکی تەکنەلۆژیــا‪ ،‬هێــزی‬ ‫چــەک‪ ،‬فەرهەنــگ و هونــەر‪ ،‬مــۆد و هتــد‪...‬بــۆ ناوچەکــە‪ ،‬هەوڵیــان داوە‬ ‫هەژموونــی خۆیــان دامەزراوەیــی و ماینــدە بکــەن‪.‬‬ ‫ئارمانجــی ســەرەکیی سیاســەتی پەرتکــە و زاڵبــە لــە بنەڕەتــدا‬ ‫دابەشــکردنی هــەردوو ئیمپراتۆرییەتــی هەرێمەکــە بــووە بــە ســەر‬ ‫دەوڵەت‪-‬نەتــەوەدا‪.‬بەمشــێوەیەش هەرێمەکــەی لــە ڕێــی ئــەم دەوڵەت‪-‬‬ ‫نەتەوانــەوە بــە خۆیــەوە گــرێ دا و دۆخێکــی وەک نیو‪-‬کۆڵۆنیاڵیــی‬ ‫‪48‬‬ ‫بــە ســەر هــەردوو ئیمپراتۆرییەتەکــەدا هێنــا‪.‬بــە گەشــەدان بــە‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫ســەرمایەدارییش هاوســەنگیی ژینگەیــی تێــک دا‪.‬‬ ‫ڕێبــەر ئاپــۆ سیاســەتی مۆدێرنیتــەی ســەرمایداریی ســەبارەت بــە‬ ‫ڕۆژهەاڵتــی ناوییــن بــەم شــێوەیە دەخاتــە ڕوو‪» :‬دەوڵەت‪-‬نەتەوەکانــی‬ ‫‪11‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫ڕۆژهەاڵتــی ناوییــن لــە میانــی شۆڕشــەوە درووســت نەکــراون؛ بەڵکــوو‬ ‫لەالیــەن سیســتەمی هەژموونگــەراوە درووســت کــراون‪.‬ئامانجــی‬ ‫ســەرەکیی ئــەو دەوڵەتانــە خــۆی لــەوەدا دەبینێتــەوە کــە بــە نــاوی‬ ‫سیســتەمەوە بــە توندتریــن شــێوە گەلەکانیــان بچەوســێننەوە‪.‬لــەو‬ ‫بــوارەوە ســەرکەوتووش بــوون‪.‬هەمــان پڕۆســە لــە سەرانســەری‬ ‫جیهانــدا بەڕێــوە دەچێــت‪.‬ئــەو ڕژێمــە داگیرکارییانــە لــە ژێــر ئــەو‬ ‫دۆخــە کائیۆســییەدا شــاراوەن کــە لــە خۆرهەاڵتــی ناویینــدا قــووڵ‬ ‫بووەتــەوە و تەنیــا لــە میانــی کارەســاتەوە بــەردەوام دەبێــت‪.‬لــە کاتێکــدا‬ ‫ڕووداوەکانــی چاخــی ســەرمایەی فینانســی نیولیبراڵیــی دوایــی هەمــوو‬ ‫گەالنــی ناوچەکــەی مەحکومــی بێکاریــی کــردووە‪ ،‬ســەرچاوەکان لەنــاو‬ ‫دەبــات و کۆتایــی بــە ژینگــە دێنێــت‪ ،‬ئــەوا چاکتــر درک بــە ڕاســتیی‬ ‫دەکەیــن‪.‬لــە دواشــیکاردا لــە ســەدا دەی ئــەو توێــژەی سیســتەم کــە‬ ‫پــارە بــە پــارە قازانــج دەکات و بااڵدەســتیی خــۆی بــە ســەر ژیانــی‬ ‫کۆمەاڵیەتیــی‪ ،‬ئابووریــی و کولتوورییــدا ســەپاندووە‪ ،‬بــۆ شــاردنەوەی‬ ‫بااڵدەستییەکەشــی بــەردەوام فاشــیزمی میللیگەرایــی و ئایینیــی لــە‬ ‫ڕۆژەڤــدا دەهێڵێتــەوە‪ ،‬ئەمــەش ســەلمێنەری گەشــەکردنی واڵتــان و‬ ‫ســەربەخۆیی نەتــەوەکان نییــە‪.‬کاتێــک گــەالن لــە کارەســاتبارترین‬ ‫ســەردەمی مێژوویــی خۆیانــدا دەژیــن‪ ،‬دواپاشــماوەکانی کولتــووری‬ ‫‪48‬‬ ‫کۆمەڵگــەش لەنــاو چەرخــی دەوڵەت‪-‬نەتــەوەدا دەتوێنرێتــەوە‪.‬گوایــە‬ ‫لــە ســەردەمی مــاف و ئازادییــە کەســییەکانداین‪ ،‬بــەاڵم ماڵئاوایــی لــە‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫دواپاشــماوەی کەرامەتــی تاکەکــەس دەکەیــن‪.‬کاتێــك دەســتەواژەی‬ ‫ژینۆســاید شــیکار دەکەیــن‪ ،‬ئەگــەر بــە گشــتیی تاوتوێــی بکەیــن و‬ ‫بــە ناوەڕۆکــە سیســتەماتیکەکەی بگەیــن‪ ،‬دەتوانیــن ســەرکەوتوو‬ ‫‪12‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫بیــن‪.‬بــە بایەخــەوە گوتــەی «تاقانــە» ســەبارەت بــە ژینۆســایدی‬ ‫یەهوودییــەکان بــەکار دەهێنرێــت‪.‬بــەاڵم ڕاســتیی پێچەوانەکەیەتــی‪.‬‬ ‫لــە سیســتەمی مۆدێرنیتــەی ســەرمایەدارییدا ژینۆســایدی «تاقانــە»‬ ‫بوونــی نییــە‪.‬لــە هــەر کۆمەڵگــە‪ ،‬گــەل و دەوڵەت‪-‬نەتەوەیــەک کــەم‬ ‫یــان زۆر ژینۆســاید جێــگای باســە‪.‬هەندێکیــان لــە میانــەی پەیــڕەوی‬ ‫جەســتەیی (کۆمەڵکوژیــی جەســتەیی) جێبەجــێ دەکرێــن‪ ،‬زۆربەشــیان‬ ‫بــە شــێوەیەکی کولتووریــی و پەردەپۆشــکراو جێبەجــێ دەکرێــن‪.‬‬ ‫بێبەشــکردن لــە مێــژوو‪ ،‬ئابووریــی‪ ،‬بەڕێوەبەرایەتیــی و زهنییــەت بــە‬ ‫النیکــەم هێنــدەی ژینۆســایدە کولتووریــی و جەســتەییەکان بەکاریگــەر‬ ‫‪1‬‬ ‫و بێبەزەییــن‪.‬‬ ‫پــاش ڕووخانــی ڕیــال سۆســیالیزم‪ ،‬هێزەکانــی مۆدێرنیتــەی‬ ‫ســەرمایەداریی بــە هێرشــکردنە ســەر ئێــراق شــەڕی جیهانــی‬ ‫ســێهەمیان دەســت پــێ کــرد‪.‬ڕووخانــی ڕیــال سۆســیالیزم هــاوکات‬ ‫بــە واتــای کۆتاییهاتنــی جیهانــی دووجەمســەرییش دەهــات‪.‬پــاش‬ ‫ئــەم قۆناغــەش هێزەکانــی مۆدێرنیتــەی ســەرمایەداریی هێرشــێکی‬ ‫بەرفراوانــی دەروونیی‪-‬ئایدیۆلۆژیی‪-‬فەرهەنگییــان کــردە ســەر هەموو‬ ‫ئــەو شــتانەی ئازادیــی و مرۆڤایەتیــی و کۆمەاڵیەتیبوونیــان پێــوە دیــار‬ ‫بوو‪.‬بە ئاهەنگی پرشــنگدار و زرم و کوتێکی زۆرەوە ســەرمایەداریی‬ ‫‪48‬‬ ‫ســەرکەوتنی مســۆگەری خــۆی بــە ســەر سۆســیالیزمدا ڕاگەیانــد بــوو‪.‬‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫ئیــدی کاتــی ئــەوە هاتبــوو تاکــە دەســەاڵتداری دنیــا‪ ،‬واتــە ئەمریــکا‪،‬‬ ‫‪ -1‬عەبدوڵاڵ ئۆجاالن‪ ،‬مانیفستۆی شارستانێتی دیموکراتێک‪ ،‬پەڕتووکی پێنجەم‪.‬وەرگێڕانی لە‬ ‫تورکییەوە‪ :‬لوقمان عەبدوڵاڵ‪ ،‬چاپی سێیەم‪ ،‬ل‪.١٢٢.‬‬ ‫‪13‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫لەگــەڵ هاوپەیمانەکانــی سیســتەمی دڵخــوازی خۆیــان دابمەزرێنــن‪.‬‬ ‫ئەگــەر ســەرنج بدەیــن‪ ،‬دەبینیــن پــاش ئــەم قۆناغــە‪ ،‬لــە ژێــر نــاوی‬ ‫سیســتەمی نوێی جیهانیی )‪ (New World Order‬ـــدا پڕۆگرامێکیان‬ ‫بــۆ گــەالن خســتە ڕوو‪.‬بــەم پالنــە‪ ،‬بەپێــی سیاســەتی ئابووریــی‬ ‫نیۆلیبراڵــی مۆدێرنیتــەی ســەرمایەداریی داڕێژرابــوو‪ ،‬هەمــوو ئــەو‬ ‫شــتانەی شــۆڕش و سۆســیالیزمی پێــوە دیــار بــوو‪ ،‬ڕووبــەڕووی‬ ‫هێــرش و پەالمارێکــی ڕژد بــووەوە‪.‬‬ ‫لە بنەڕەتدا هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی‪ ،‬بە پێشەنگایەتیی‬ ‫ئیمپریالیســتە ئینگلیزەکان‪ ،‬هێرشــیان کردە ســەر پێکهاتەی فەرهەنگیی‬ ‫ڕۆژهەاڵتــی ناوییــن‪.‬چونکــە هەرێمــی ڕۆژهەاڵتــی ناوییــن النکــەی‬ ‫شۆڕشــی کشــتوکاڵییە و خاوەنــی فەرهەنگێکــی کۆمەاڵیەتیــی مــەزن و‬ ‫ڕیشــەدارە‪.‬ئینگلیزییــەکان لــە هەمــوو کەســێک باشــتر دەرکییــان بــەو‬ ‫ڕاســتییە کردبــوو کــە تــا ئەوکاتــەی ئــەم هەرێمــە لــە بــواری فەرهەنــگ‬ ‫و شــێوازی بیــر و هــزردا داگیــر نەکرێــت‪ ،‬ناتوانــن لێــرەدا بەردەوامیــی‬ ‫بــە هەژموونــی خۆیــان بــدەن‪.‬هەربۆیــە پێــش گشــت شــتێك هێرشــیان‬ ‫کــردە ســەر فەرهەنگــی ڕۆژهەاڵتــی ناوییــن‪.‬‬ ‫هێــزە میتینگــەرەکان چ بــە ڕێــی ئاشــتییانە و بازرگانیــی و ڕێگــەی‬ ‫هاوشــێوە و چ لــە ڕێــی ســەربازیی و زۆرەوە بچنــە نێــو ئــەو واڵتــەوە‪،‬‬ ‫‪48‬‬ ‫ئەگــەر گەلــی ئــەو واڵتــە لە زمان و کەلتووری خۆی دوور نەکەوێتەوە‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫و لــە بــواری زمــان‪ ،‬کەلتــوور‪ ،‬ئابووریــی‪ ،‬تەکنۆلۆژیــا و سیاســەت‬ ‫و ســەربازییەوە بەرانبــەر بااڵدەســتیی ئــەو هێــزە هەژموونگەرایــە‬ ‫خــۆی بــە کــەم نەزانێــت‪ ،‬ئارەزوویــان نــەکات و الســاییان نەکاتــەوە‪،‬‬ ‫‪14‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫ئــەوا ئــەو هێــزە هەژموونگــەرە ناتوانێــت بــە شــێوەیەکی هەمیشــەیی‬ ‫لــەو واڵتــەدا بمێنێتــەوە‪.‬تاکــە ڕێــی مانــەوە ئەوەیــە دۆخــی دەروونیــی‬ ‫ئارەزوومەندانــە بــۆ الســاییکردنەوەی ئــەو هێــزە میتینگــەرە لــە نێــو‬ ‫گەلــدا درووســت ببێــت‪.‬‬ ‫هەڵکەوتەی جۆگرافیی کوردســتان بە چەشــنێکە ســەرومڕ لە چەقی‬ ‫هەرێمــی ڕۆژهەاڵتــی ناویینــدا جێــی گرتــووە‪.‬هەربۆیــە ئینگلیــزەکان‪،‬‬ ‫فەڕەنســییەکان‪ ،‬ئەڵمانــەکان و ڕووســەکان زۆر بــە ســەرنجەوە نزیکــی‬ ‫کــورد بوونەتــەوە‪.‬ئەگــەر هێشــتاش بــۆ فێربوونــی مێــژووی خۆمــان‬ ‫هــەوڵ دەدەیــن کەڵــک لــەو بیرەوەریــی‪ ،‬برووســکە و نامانــە وەر بگرین‬ ‫وا کاربەدەســتانی ئــەم هێزانــە لــە کاتــی خۆیــدا نووســیویانە یــان کەڵــک‬ ‫لــەو بەڵگانــە وەربگریــن وا لــە ئەرشــیڤەکانی ئــەم هێزانــەدا ســەبارەت‬ ‫بــە کــورد و کوردســتان هــەن‪ ،‬ئەمــە نیشــانەی ئەوەیــە ئــەم هێزانــە تــا‬ ‫چ ئاســتێک لەگــەڵ کــورد و کوردســتاندا پەیوەندییــان هەبــووە‪.‬وەکــو‬ ‫نموونەیــەک دەتوانیــن ئامــاژە بــەو نامانــە بکەیــن وا ‹هەڵمــوث کارڵ‬ ‫بەرنهارد›ـــی ئەفســەری ئەڵمانیــی بــۆ هاوژینەکــەی نووســیونی‪.‬ئــەم‬ ‫کەســە لە ســاڵەکانی ‪ ١٩٨٠‬لە ســوپای عوســمانییدا کاری ڕاوێژکاریی‬ ‫و فێرکاریی دەکرد و ڕۆڵی لە ســەرکوتی ســەرهەڵدانی کورد لەالیەن‬ ‫ئیمپڕاتۆرییەتــی میتینگــەری عوســمانییەکانییەوە گێــڕاوە‪.‬‬ ‫‪48‬‬ ‫زۆربــەی هێــزە جیهانییــەکان پەیوەندییــان لەگــەڵ بــەگ‪ ،‬ســەرخێڵ‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫و شــێخە هەڵکەوتووەکانــی ئــەو ســەردەمە دانــاوە‪.‬ئارمانجــی ئــەم‬ ‫پەیوەندییانــە ئــەوە بــووە لــە سیاســەتی خۆیــان دژی هــەردوو‬ ‫ئیمپراتۆرییەتــی ئێــران و عوســمانیی‪ ،‬هێــزی کــوردی وەک هێزێکــی‬ ‫‪15‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫یــەدەگ و جێگــرەوە ئامــادە بکــەن یــان بــە پێدانــی بەڵێنــی جۆراوجــۆر‬ ‫جووڵەیــان پــێ بکــەن‪.‬بــەم ڕەنگــەش توانیویانــە ببنــە خاوەنــی گوتــە و‬ ‫بڕیــار لەمــەڕ ئــەو ئیپمراتۆرییەتانــە و لغاویــان بکــەن‪.‬‬ ‫ئــەوەی تــا ئێســتا ئاماژەمــان پــێ کــرد‪ ،‬دەروازەیــەک بــوو بــۆ ئەوەی‬ ‫بتوانیــن شــیکردنەوەیەکی زیاتــر ســەبارەت بــەو سیاســەتانەی وا‬ ‫دەوڵەتــە میتینگەرکانــی ســەر بــە هێــزە ئیمپریالیســتییەکان لــە ســەر‬ ‫کوردســتان پەیڕەویــان کــردووە‪ ،‬بکەیــن‪.‬‬ ‫سیاســەتی ئینگلیــز ســەبارەت بــە کوردســتان ســاڵی ‪ ١٩٢٠‬لــە‬ ‫کۆنگــرەی قاهیــرە داڕێــژرا‪.‬ئــەو بڕیارانــەی لــەم کۆنگرەیــەدا ســەبارەت‬ ‫بــە کــورد و کوردســتان وەرگیــران‪ ،‬سیاســەتی ســەدەی ڕابردوویــان‬ ‫داڕشــت‪ ،‬ئەمــڕۆش ســەرەڕای هەندێــک جیاوازیــی ســنووردار‪ ،‬هەمــان‬ ‫سیاسەت لە سەر کورد و کوردستان پەیڕەو دەکرێن‪.‬وەک دەزانرێت‬ ‫پــاش شــەڕی جیهانیــی یەکــەم‪ ،‬هەندێــک کۆبوونــەوە ئەنجــام دران و‬ ‫کۆنگــرەی قاهیــرەش دواییــن دەوری ئــەم کۆبوونەوانەیــە وا تیایــدا‬ ‫چارەنووســی ســەد ســاڵە هێڵکێــش کــرا‪.‬گەوهــەری کۆنگرەکــە ئەمــە‬ ‫بــوو‪ :‬لــە هەرێمەکــە قەوارەیــەک بــە نــاوی کوردســتان دانامەزرێنرێــت‪،‬‬ ‫بــەاڵم بــۆ ئــەوەی دەوڵەتــە دەســەاڵتدارەکانی ســەر کوردســتان‬ ‫لــە ڕێ دەرنەچــن و بەگوێــرەی سیاســەتی هێــزە ئیمپریالیســتەکان‬ ‫‪48‬‬ ‫هەڵســوکەوت بکــەن‪ ،‬کــورد وەک کارتێکــی فشــار دژی ئەمانــە بــەکار‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫دەهێنرێــت‪.‬پــاش گفتوگــۆی چڕوپــڕ لەمــەڕ ئــەم بابەتانــە‪ ،‬کۆنگــرەی‬ ‫لــۆزان دەبەســترێت و لــەم کۆنگرەیــەدا کوردســتان‪ ،‬کــە بەگوێــرەی‬ ‫پەیماننامــەی قەســری شــیرین لــە ســاڵی ‪ ١٩٣٩‬دابەشــی دوو پارچــە‬ ‫‪16‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫بووبــوو‪ ،‬کــرا بــە چــوار پارچــە و هەریــەک لــە ئێــراق و ســووریاش‬ ‫دەســەاڵتی میتینگەریــی خۆیــان لــە ســەر دوو بەشــی کوردســتان‬ ‫دامەزرانــد‪.‬دەوڵەتــی ئێراقــی ژێــر کۆنترۆڵــی ئیمپریالیزمــی ئینگلیــز‬ ‫باشــووری کوردســتانی داگیــر کــرد و ســووریای ژێــر کۆنترۆڵــی‬ ‫ئیمپریالیزمــی فەڕەنســییش ڕۆژئــاوای کوردســتان‪.‬‬ ‫پەیمانــی لــۆزان لــە دەیــان مــادە پێــک دەهــات‪ ،‬ســەرەڕای ئــەوەی‬ ‫کوردســتانی دابــەش کردبــوو و کــوردی خســتبووە ژێــر چەقــۆی‬ ‫ژینۆساید‪ ،‬بە وشەیەک و گوتەیەکیش بێت ناوی کورد و کوردستانی‬ ‫نەهێنــا‪.‬ئەمــە بابەتێکــە و پێویســتە بــە گرنگییــەوە ڕاوەســتەی لەســەر‬ ‫بکرێــت‪ ،‬جــا وردەکاریــی نکۆڵیــی لــە کــورد و کوردســتان بخرێنــە ڕوو‪.‬‬ ‫‪.1‬سیاســەتەکانی دەوڵەتــی میتینگــەر و کۆمەڵکوژیــی تــورک‬ ‫لــە ســەر کوردســتان و دۆخــی هەنووکەیــی‪:‬‬ ‫وەک دەزانرێت‪ ،‬دەوڵەتی تورکیا لە ‪٢٩‬ـــی ئۆکتۆبەری ســاڵی‪،١٩٢٣‬‬ ‫لــە ســەر بنەمــای نکۆڵیــی لــە کــورد و کوردســتان‪ ،‬لەالیــەن کەســێکی‬ ‫تەڤکــوژ و قڕکــەری کــورد بــە نــاوی مســتەفا کەمــال دامەزرێنــرا‪.‬لــە‬ ‫قۆناغــی شــەڕی ڕزگارییــدا‪ ،‬لــە تورکیــا یاســایەکیان دەرکــرد‪ ،‬کــە دانــی‬ ‫‪48‬‬ ‫بــە مافــە نەتەوەییــە بنەڕەتییەکانــی کــوردا دەنــا و گەرەنتــی ئــەوەی‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫دەدا کوردســتان ببێتــە خاوەنــی پێگەیەکــی خۆســەر‪.‬بــەاڵم ســەرەڕای‬ ‫ئەمــە‪ ،‬پــاش شــەڕی ڕزگاریــی ئــەو دەوڵەتــە تەڤکــوژ و قڕکــەرەی‬ ‫دامەزرێنــرا‪ ،‬ســەرپاک نکۆڵیــی لــە هەبوونــی کــورد کــرد‪.‬ئەمــەش بــووە‬ ‫‪17‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫هــۆی کاردانــەوەی گەلــی کــورد بــە گشــتیی و ڕۆشــنبیر و کەســانی‬ ‫ســەربازیی و ڕێبــەری تەریقەتــەکان بــە تایبەتیــی‪.‬دەوڵەتــی مژۆکداری‬ ‫تــورک هــەر بەمەشــەوە نەوەســتا‪ ،‬کۆتایــی بــە یاســای خۆســەریی هێنــا‬ ‫کــە لــە ســاڵی ‪ ١٩٢٠‬پەســند کرابــوو‪ ،‬لــە جیاتــی ئــەوە ســاڵی ‪١٩٢٤‬‬ ‫دەســتوورێکی بنەڕەتیــی دەرکــرد و هەمــوو ئــەو کەســانەی لەنێــو‬ ‫ســنوورەکانی دەوڵەتــی تورکیــادا دەژیــان‪ ،‬وەک تــورک پێناســە دەکرد‪،‬‬ ‫بــەم شــێوەیەش نکۆڵیــی لــە هەبوونــی کــورد بنەمایەکــی دەســتووریی‬ ‫و یاســایی لەبــەر هەڵــدوورا‪.‬ســەرهەڵدانی شــێخ ســەعیدی پیــران کــرا‬ ‫بــە پاســاوی دەرچوواندنــی یاســای ‹تەقریــری ســکون› و دامەزراندنــی‬ ‫‹دادگای ئیســتیقالل›‪ ،‬ســەرەنجام پشتبەســت بەم یاســایە شــێخ سەعید‬ ‫و چلوشــەش کــەس لــە هاوڕێکانــی لەســێدارە دران‪.‬ئــەو شــوێنانەی‬ ‫ســەرهەڵدانی شــێخ ســەعید گەشــەی لــێ ســەندبوون‪ ،‬کەوتنــە بــەر‬ ‫شــااڵوێکی بەربــاوی کۆمەڵکوژیــی و ژینوســاید‪.‬‬ ‫هەروەهــا بــۆ بەردەوامیــدان بــەم ڕەوشــە‪ ،‬بــە دەرکردنــی یاســای‬ ‫‹پالنــی هەمووارکردنــەوەی ڕۆژهــەاڵت ‪ › Şark İslahat Planı‬زمان‬ ‫و کەلتــوور و هونــەری کــورد تێکــڕا نکۆڵــی لــێ دەکرێــت‪ ،‬هەمــوو مافــە‬ ‫سیاســیی و نەتەوەییەکانیــان لــێ دەســێندرێتەوە و لەپێنــاو لەناوبردنــی‬ ‫هەمــوو ئەمانــە‪ ،‬پڕۆگرامێکــی تایبــەت دادەڕێژرێــت‪. Şark İslahat‬‬ ‫‪48‬‬ ‫‪ Planı‬ئــەم پالنــە تاکــە دەرچەیــەک بــۆ هەناســەدان و گوزارشــت‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫لەخۆکردنــی کــورد ناهێڵێتــەوە‪.‬هاوشــان لەگــەڵ ئەمــەش‪ ،‬بڕیــار دەدەن‬ ‫ســەرتاپێی دیمۆگرافیــای کوردســتان بگــۆڕن‪.‬لــە ڕێــی پارێــزگاری‬ ‫تایبــەت و یاســای تایبەتــەوە میکانیزمێکــی دەوڵەتیــی بنیــاد دەنرێــت‬ ‫‪18‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫کــە تــا دواڕادە میتینگــەر و کۆمەڵکــوژە‪.‬لــە بــواری ئابوورییشــەوە لــە‬ ‫الیەکــەوە بارێکــی ماڵیاتیــی گــەورە بــە ســەر کــورددا دەســەپێنن و لــە‬ ‫الیەکــی تریشــەوە بــۆ ئــەوەی مرۆڤــی کــورد تەنیــا وەک هێــزی کاری‬ ‫هــەرزان بمێنێتــەوە و نەتوانێــت ببێتــە خاوەنــی هیــچ دارایــی و بازاڕێــک‪،‬‬ ‫هەمــوو جــۆرە تەگبیرێکــی ئیداریــی و بازرگانیی وەردەگــرن‪.‬بە کورتیی‬ ‫دەتوانیــن بێژیــن سیاســەتێکیان پەیــڕەو کــرد و پێــک هێنــا کــە تــەواو لــە‬ ‫ســەر بنەمــای تەوکوژیــی و کۆمەڵکوژیــی کەلتووریــی کــورد بــوو‪.‬‬ ‫پــاش ئــەوەی تێکۆشــان و بەرخودانــی کــورد بــە پێشــەنگایەتیی‬ ‫ئیحســان نــوری پاشــا و خۆیبــوون لــە نێــوان ســااڵنی ‪١٩٣٠-١٩٢٧‬‬ ‫و ســەرهەڵدانی دێرســیم لــە نێــوان ســااڵنی ‪ ١٩٣٨-١٩٣٧‬تووشــی‬ ‫شکســت بــوون و گەلــی کــورد ڕووبــەڕووی چەندیــن کۆمەڵکوژیــی‬ ‫خوێنــاوڵ بــووەوە‪ ،‬ئەمجــارە دەوڵەتــی تەوکــوژی تــورک دەســتی بــە‬ ‫کۆمەڵکــوژی ســپی کــرد و سیاســەتی تەوکوژیــی کەلتووریــی خســتە‬ ‫واری جێبەجێکردنــەوە‪.‬لــە ئەنجامــی ئــەم قۆناغەشــدا‪ ،‬هەوڵیــان دا لــە‬ ‫ڕێــی کۆچــی زۆرەملێیــەوە کوردســتان لــە دانیشــتووانی چــۆڵ بکــەن‪.‬‬ ‫دەوڵەتــی میتینگــەر و تەوکــوژی تــورک‪ ،‬هەمــوو چەشــنە خەبــات‬ ‫و چاالکییەکــی هونەریــی و فەرهەنگیــی پەیوەندیــدار بــە کــورد و‬ ‫کوردســتانی ڕێبەنــد کــرد و یاســاییەکی دەرکــرد هەرکــەس بــە زمانــی‬ ‫‪48‬‬ ‫کوردیــی قســە بــکات‪ ،‬بــە تــاوان لەقەڵــەم بدرێــت و پێویســتە ســزا‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫بدرێــت‪.‬بــە سیاســەتێکی تــا دواڕادە تەوکــوژ و میتینگــەر‪ ،‬هەمــوو مافــە‬ ‫نەتەوەیــی و کۆمەاڵتییەکانــی گەلــی کــورد‪ ،‬وەک پــەروەردە بــە زمانــی‬ ‫دایــک‪ ،‬خۆرێکخســتن‪ ،‬سیاســەت‪ ،‬خۆبەڕێوەبەرایەتیــی‪ ،‬خۆپاراســتن‬ ‫‪19‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫و خاوەنداریــی لــە دەوڵەمەندییەکانــی‪ ،‬پێشــێل کــرد‪.‬ئــەو سیاســەتە‬ ‫ئابوورییــەی بــە ســەر کوردســتاندا ســەپێنرا‪ ،‬نەختوپوخــت سیاســەتی‬ ‫ڕاوڕووت و تــااڵن بــوو‪ ،‬ســەرمایەداریی دەوڵــەت هیــچ کاتێــک ڕێــی‬ ‫نــەدا دەرفەتێــک بــۆ هاتنەئــارای بــۆرژوازی کــورد بڕەخســێت‪.‬لــە‬ ‫جیاتــی ئەمــە‪ ،‬بــورژوازی تــورک هەوڵــی دا لــە کوردســتاندا توێژێکــی‬ ‫کۆمپــرادۆری پێکهاتــوو لــە بەکرێگیــراو و خیانەتکارەکانــی گرێــدراوی‬ ‫خــۆی درووســت بــکات‪.‬ئەمانــەش لــە ژێــر چاودێریــی بــۆرژوازی‬ ‫تورکدا بە بازرگانیی ڕۆژانە و کاری بریکاریی و دەاڵڵییەوە ســەرقاڵ‬ ‫بــوون و ئــەم ئاســتەیان تێپــەڕ نەکــرد‪.‬‬ ‫لــە ئەنجامــی سیاســەتێکی ئابووریــی ئــاوادا‪ ،‬گەلی کــورد مەحکوومی‬ ‫بێکاریــی و برســێتیی بــووەوە و ناچــار مــا وەک هێــزی کاری هــەرزان‬ ‫کــۆچ بــۆ گەورەشــارەکانی تورکیــا بــکات‪.‬ئەوانەشــی دەرفەتیــان بــۆ‬ ‫ڕەخســا‪ ،‬ملــی ڕێیــان بــۆ ئەورووپــا گرتــە بــەر‪.‬کــوردەکان ئیــدی بــۆ‬ ‫ئــەوەی لــە شــارە تورکییەکانــدا تەنیــا بتــوان ســکی خۆیــان تێــر بکــەن‪،‬‬ ‫شــانیان دەدایــە بــەر زەحمەتتریــن و قورســترین و پاشــکەوتووترین‬ ‫کار و لەگــەڵ ئەمــەش هەمــوو ســووکایەتیی و بێڕێزییەکیــان پــێ دەکرا‪.‬‬ ‫ئیــدی وای لــێ هاتبــوو کوردیــان وەک مــرۆڤ نەدەدیــت و بــە گوتــەی‬ ‫وەک ‹ کــوردی دڕنــدە›‪‹ ،‬کــوردی کلکدار›‪‹ ،‬کــوردی کــەر›‪‹ ،‬کــەری‬ ‫‪48‬‬ ‫خــودا›‪‹ ،‬کــورد هــەر بــۆ دۆخــواردن باشــە› ســووکایەتییان بــە کــورد‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫دەکــرد‪.‬ئــەم دۆخــەش خــۆی لــە خۆیــدا‪ ،‬لــە بــواری زمــان و کەلتــووردا‪،‬‬ ‫زەمینــەی بــۆ توانــەوە و لــە بــواری نەتەوەییشــدا زەمینــەی بــۆ‬ ‫لەناوچوونــی دەڕەخســاند‪.‬لــە ئەنجامــدا‪ ،‬هەندێــک چیــن و توێــژ لــە پێناو‬ ‫‪20‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫ناســنامەی نەتەوەیــی خۆیانــدا خۆڕاگرییــان نوانــد‪ ،‬هەندێــک خۆیانیــان‬ ‫شــاردەوە‪ ،‬هەندێکیــش توانــەوە و ون بــوون‪.‬کوردێکــی زۆر ون بــوو‪.‬‬ ‫لێــرەدا پێویســتە ئامــاژە بــەوە بکــەم پێویســتە لێکۆڵینەوەیەکــی فــراوان‬ ‫ســەبارەت بــەو کوردانــەی ون بــوون و بــوون بــە تــورک‪ ،‬بکرێــت‪.‬‬ ‫هــەر دە ســاڵ جارێــک کودەتایەکــی ســەربازیی لە تورکیــا ڕووی دەدا‪.‬‬ ‫ئــەم کودەتایانــە و لێکەوتەکانــی وەک گوشــار و قەدەغــە و ئەشــکەنجە و‬ ‫هتــد‪...‬سیاســەتی نکۆڵیــی ســەر کوردســتانیان قووڵتــر و قووڵتــر کردەوە‪.‬‬ ‫چ بــە نەرمونیانیــی بێــت و چ توندوتیژیــی‪ ،‬هەمــوو جۆرە سیاســەتێک‬ ‫پەیــڕەو دەکــرا بــۆ ئــەوەی گوشــار بخرێتــە ســەر کــورد تــا دەســت لــە‬ ‫کوردبوونــی خــۆی هەڵگرێــت و بێگانــەی ئــاو و خاکــی نیشــتمانی خــۆی‬ ‫بێــت‪.‬لــە الیەکــی دیکەشــەوە‪‹ ،‬تورکبــوون› وەک ڕێــی ڕزگاریــی لــەم‬ ‫دۆخــە پێشــانی کــورد دەدرا‪.‬هــەوڵ درا جــۆرە تــاک و کۆمەڵگایەکــی‬ ‫کوردیــی درووســت بکرێــت کــە ئاشــق و ســەودای دوژمنــی خــۆی بێــت‪،‬‬ ‫ئارەزووەمەنــد و الســاییکەرەوەی شــێوازی ژیانــی دوژمنــی خــۆی بێت‬ ‫و لــە کوردبوونــی خــۆی و نیشــتمانی خــۆی ڕا بــکات‪.‬ڕێبــەر ئاپــۆ‬ ‫پێناســەیەکی بــەم شــێوەیە بــۆ بەرکەوتووانــی ئــەم سیاســەتە دەکات‪:‬‬ ‫»ئــەو جــۆرە کــوردەی لە ئەنجامی ئەم سیاســەتەدا بەرهەم هێنراوە‪ ،‬لە‬ ‫خــۆی دەترســێت و ڕا دەکات‪ ،‬نکۆڵیــی لــە خــۆی دەکات‪ ،‬لــەو بڕوایەدایە‬ ‫‪48‬‬ ‫چەنــدە نکۆڵیــی لــە خــۆی بــکات‪ ،‬وەک مرۆڤێکــی مۆدێــرن دەبێتــە‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫خاوەنــی ناســنامە؛ گێــل‪ ،‬ســاختەکار‪ ،‬نــەزان‪ ،‬خۆبەزانــازان‪ ،‬خۆبەزلــزان‪،‬‬ ‫بێئــاگا لــە مــاف و یاســا‪ ،‬ناسیاســیی‪ ،‬نائاســایی و لەناوچــووە‪».‬‬ ‫ڕەنگڕێژبوونــی وێنەیەکــی ناپاکــی لــەم چەشــنە لــە کەســێتیی کــورددا‬ ‫‪21‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫تــا ڕادەیەکــی فــرە دەرەنجامــی ناپاکیــی چینــی سەردەســتی کۆمەڵگایــە‪،‬‬ ‫ئەوانــەی ماوەیــەک باســی کــورد و کوردســتانیان دەکــرد‪ ،‬تەنانــەت‬ ‫سەرهەڵدانیشــیان بــۆ کــرد و شکســتیان خــوارد‪ ،‬بــەاڵم لــە جیاتــی ئــەوەی‬ ‫بەرژەوەندیــی ئاغــا و شــێخ و ســەرخێڵ و هتــد‪...‬لــە بەردەوامیــدان بــە‬ ‫تێکۆشــانی ئازادییــدا ببینــن‪ ،‬لــە پەســندکردنی دەوڵەتــی مژۆکــداری تورکدا‬ ‫دەیانبینیــەوە‪.‬نــەک لــە خەباتــی ئازادییــدا‪ ،‬ڕۆڵێکــی گەورەیــان هەبــوو‪.‬هەر‬ ‫یەکێکیــان وەک کرمــی دار‪ ،‬داری کورد‪-‬کوردســتانیان لــە نــاوەوە داکڕاند‪.‬‬ ‫دەوڵەتــی میتینگــەری تــورک بــۆ ئــەوەی دیمۆگرافیــای کوردســتان‬ ‫بگۆڕێــت‪ ،‬بــە پالنێــک ژمارەیەکــی زۆر کۆچبــەری لــە قەفقــاز بگــرە تــا‬ ‫ئاســیای ناوییــن‪ ،‬لــە دەریــای ڕەشــەوە بگــرە تــا واڵتانــی باڵــکان‪ ،‬هێنــا‬ ‫و لــە باکــووری کوردســتان نیشــتەجێی کــردن‪.‬‬ ‫ئــەو تێکۆشــانەی بــە پێشــەنگایەتیی ڕێبــەر ئاپــۆ لــە کوردســتان‬ ‫گەشــەی ســەند‪ ،‬سیاســەتی میتینگەریی و تەوکوژیی ســەر کوردستانی‬ ‫تــا ســنوورێکی باڵکێــش خســتە ڕوو و بــوو بــە هــۆی ئــەوەی زانابــوون‬ ‫و هۆشــیاریی نەتەوەیــی و کۆمەاڵیەتیــی لــە نێــو گەلــی کــورددا گەشــە‬ ‫بســەنێت و تێکۆشــان بــە پێودانگــی ئازادیــی ژن پــەرە بســتێنێت‪.‬بــە‬ ‫کورتیــی و بــە پوختیــی‪ ،‬ئــەو سیاســەتی نکۆڵییــەی دەوڵەتــی تەوکــوژ‬ ‫و میتینگــەری تــورک لــە ڕێــی ســتەم و توندوتیژییــەوە پەیــڕەو دەکــرا‪،‬‬ ‫‪48‬‬ ‫هێنراوەتــە ســەر چــۆک و ناچــاری پاشەکشــە کــراوە‪.‬ســەرەڕای ئەوەی‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫ڕێبــەر ئاپــۆ بــە پیالنگێڕییەکی نێودەوڵەتیــی ئامادەکراو لەالیەن ئەمریکا‬ ‫و بەریتانیــا و ئیســرائیلەوە بــە دیــل گیــرا و خرایــە زیندانــی ئیمڕاڵیــی‪،‬‬ ‫تێکۆشــان هــەر بــەردەوام بــووە‪.‬ئــەم دۆخــە بووەتــە هــۆی بەزیــن و‬ ‫‪22‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫مایەپووچیــی سیاســەتەکانی دەوڵەتــی تەوکــوژ و داگیرکــەری تــورک‪.‬‬ ‫هەربۆیــە‪ ،‬لەبــری سیاســەتەکانی پێشــوو‪ ،‬دەســتیان کــرد بــە‬ ‫پیادەکردنــی سیاســەتێکی ئاوێتــەی تورکیی‪-‬ئیســامیی لــە ســەر‬ ‫ڕاســەری کــورد و کوردســتان‪.‬لــە ســەر ئــەم بنەمایــە کاتێــک دەوڵەتــی‬ ‫تــورک بینــی تێکۆشــانی ئازادیخوازیــی لــە گەشــەدایە‪ ،‬ئــەو پــارت و‬ ‫تەریقەتــە ئیســامییانەی وا پێشــتر لەالیــەن دیکتاتــۆری فاشیســت و‬ ‫کەمالیســتەوە قەدەغــە کرابــوون‪ ،‬قەدەغەیــان لــە ســەر هەڵگیرا‪ ،‬ســا ئەم‬ ‫پــارت و تەریقەتانــە بــە پشــتیوانیی و هاوکاریــی دەوڵەتــی فاشیســت‬ ‫دەســتیان بــە ڕێکخســتنێکی فــراوان کــرد‪.‬کەســانی وەک نەجمەدیــن‬ ‫ئەربــەکان و تورگــوت ئــۆزاڵ پێشــەنگایەتیی ئــەم سیاســەتەیان دەکــرد‪،‬‬ ‫بــەاڵم کاتێــک ئەمانــەش بەهــۆی تێکۆشــانی ئازادیخوازییــەوە تووشــی‬ ‫شکســت و پاشەکشــە بــوون‪ ،‬تەییــب ئەردۆغــان لــە ‪ ٢٠٠٣‬هاتــە ســەر‬ ‫دەســەاڵت و سیاســەتێکی پەیــڕەو کــرد‪ ،‬کــە لــە گەوهــەردا تەوکــوژ و‬ ‫فاشیســتییانە بــوو‪ ،‬بــەاڵم ڕواڵەتێکــی ئیســامیی پــێ دەدا‪.‬لــە مــاوەی‬ ‫ئــەم بیســتویەک ســاڵەی ڕابــردوودا‪ ،‬ئەردۆغــان تێگەیشــتن و کەشــێکی‬ ‫وەهــای درووســت دەکــرد گوایــە کێشــەی کــورد چارەســەر دەکات‪،‬‬ ‫بــەاڵم لــە گەوهــەردا سیاســەتێکی تەوکوژیــی هەمەالیەنــەی جەســتەیی‬ ‫و کەلتووریــی جێبەجــێ دەکــرد کــە لــە سەدســاڵی ڕابــردوودا وێنــەی‬ ‫‪48‬‬ ‫نەبــووە و ئارمانجەکــەی لەناوبردنــی گەلــی کــورد بــوو‪.‬‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫‪ AKP‬لــە جیاتــی ئــەوەی کێشــەی کــورد لــە ســەر بنەمــای ئازادیــی‬ ‫و یەکســانیی چارەســەر بــکات‪ ،‬سیاســەتی پاکتــاو و هەڵوەشــاندنەوەی‬ ‫بزووتنــەوەی ئازادیخــوازی کوردســتانی پەیــڕەو کــرد‪.‬ئەمــە گەوهــەری‬ ‫‪23‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫سیاســەتی ‪ AKP‬بــوو‪.‬سیاســەتێک‪ ،‬کــە لــە الیەکــەوە لــە ژێــر نــاوی‬ ‫چارەســەردا لەگــەڵ ڕێبــەر ئاپــۆ و نوێنەرانــی پەکەکــە چاوپێکەوتنی دەکرد‬ ‫و لــە الیەکــی تریشــەوە خەریکــی داڕشــتنی ‹پیالنــی چۆکپێــدادان› بــوو‪.‬‬ ‫حکومەتــی فاشیســتی ‪ AKP-MHP‬بــە شــێوەیەکی ڕەســمیی لــە‬ ‫باشــووردا بنەماڵــەی بارزانیی‪-‬پەدەکــە و لــە باکووریــش حیزبالکۆنتــرا‬ ‫(واتــە‪HUDA-PAR) ،‬ـــی بەشــداریی ئــەو پالنــی چۆکپێدادانەیــان‬ ‫دژی بزووتنــەوەی ئازادیخــوازی کوردســتان ئامــادەی‬ ‫کــرد وا‬ ‫کردبــوو‪.‬بنەماڵــەی بارزانیی‪-‬پەدەکــە لــە ســاڵی ‪ ٢٠١٧‬بــەدوا‪ ،‬بــە‬ ‫شــێوەیەکی چاالکتــر‪ ،‬بەپالنتــر و ڕێکخراوتــر‪ ،‬بەشــداریی پالنــی‬ ‫چۆکپێــدادان بــووە‪.‬لــە هەرێمەکانــی پاراســتنی میدیــا و بــە تایبــەت‬ ‫بادینــان‪ ،‬پەدەکــە ڕاســتەوخۆ بەشــداریی شــەڕ و ئۆپەراســیۆنی دژ‬ ‫بــە گەریــا نەبــووە‪ ،‬بــەاڵم چاالکانــە هەمــوو جــۆرە هاوکارییــەک‬ ‫پێشکەشــی ســوپای داگیرکــەر و تەوکــوژ و میتنیگــەری تــورک دەکات‪،‬‬ ‫لــە پێدانــی زانیارییــەوە بگــرە تــا دابینکردنــی لۆجیســتیک‪ ،‬لــە پاراســتنی‬ ‫ســەربازانی تورکیــاوە تــا درووســتکردنی ڕێــگا بــەرەو بارەگاکانــی‬ ‫گەریــا‪.‬بــە تایبــەت لــە ســاڵی ‪ ٢٠٢٤‬بــەدوا‪ ،‬ڕێــی بــۆ ســوپای فاشیســت‬ ‫و داگیرکــەری تــورک کــردەوە تــا بتوانێــت لــە تــەواوی بادینــان بــە‬ ‫زرێپــۆش و تانــک و تۆپــەوە هاتوچــۆ بــکات‪ ،‬جووڵــە بــە هێزەکانــی‬ ‫‪48‬‬ ‫بــکات و لــە خاڵــە ســتراتیژییەکاندا جێگیــر ببێــت‪.‬لــە نێــوان ‪ ٤٠٠‬بۆ ‪٥٠٠‬‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫گونــد چــۆڵ کــراون و لــە هەمــووی ئــەم هەرێمانــەدا ســوپای فاشیســت‬ ‫و داگیرکــەری تــورک جێگیــر کــراون‪.‬‬ ‫لــە ئەنجامــی پەیمانــی لۆزانــدا‪ ،‬دەوڵەتــی میتینگــەر و تەوکــوژی‬ ‫‪24‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫تــورک ناچــار مــا موســڵ و کەرکــووک بــۆ ئیمپریالیزمــی ئینگلیــز جــێ‬ ‫بهێڵێــت‪.‬بــەاڵم دەســەاڵتدارە فاشیســتەکانی تورکیــا‪ ،‬لــە ســەرووی‬ ‫هەمووشــیانەوە‪ ،‬مســتەفا کەمــال‪ ،‬بــۆ وەرگرتنــەوەی موســڵ‪ ،‬بــە‬ ‫ئاشــکرا و بــە نهێنیــی‪ ،‬هەوڵــی زۆری دا‪.‬لــەم دواییانەشــدا‪ ،‬هــەردوو‬ ‫ســەرۆکی فاشیســت‪ ،‬ئەردۆغان و باخچەلیی‪ ،‬بە نیشــاندانی نەخشــەی‬ ‫موســڵ و کەرکــوک لــە نەتــەوە یەکگرتــووەکان‪ ،‬ڕایانگەیانــد مەبەســتی‬ ‫داگیرکردنــی ئــەم دوو شــوێنەیان هەیــە‪ ،‬بــەاڵم هیچ یەک لە بەشــدارانی‬ ‫کۆبوونــەوەی نەتــەوە یەکگرتــووەکان کاردانەوەیەکــی ئەوتۆیــان‬ ‫بەرانبــەر ئــەم لێدوانــەی ئەردۆغــان نەنوانــد‪.‬‬ ‫لــە هاوینــی ‪ ،٢٠٢٤‬ئێــراق و بنەماڵــەی بارزانیی‪-‬پەدەکــە و دەوڵەتــی‬ ‫تەوکــوژ و داگیرکــەری تــورک لــە ســەر بنەمــای پاکتــاوی بزووتنەوەی‬ ‫ئازادیخوازی کوردستان‪ ،‬ڕێککەتنێکیان واژۆ کرد‪.‬وەک پێویستییەکی‬ ‫ئــەم ڕێککەوتنــە‪ ،‬دەوڵەتــی تەوکــوژی ئێراقیــش بەشــداری ئــەم پالنــی‬ ‫پاکتــاوە بــووە‪.‬هاوپەیمانــی‪ ، AKP-MHP‬بنەماڵــەی بارزانیی‪-‬پەدەکە‬ ‫و حیزبــی کۆنتــرا (هوداپــار) هــەم لــە باکــووری کوردســتان و هــەم لــە‬ ‫هەرێمەکانــی پاراســتنی میدیــا‪ ،‬هێرشــێکی بەرفراوانیــان بــە مەبەســتی‬ ‫گۆشــەگیرکردنی ڕێبــەر ئاپــۆ و پاکتــاوی گەریــا و پاشەکشــەپێکردنی‬ ‫خەباتی یاســایی و دیموکراتیی و شــکاندنی ئیرادەی گیراوانی ئازادیی‬ ‫‪48‬‬ ‫لــە زیندانەکانــی تورکیــا‪ ،‬دەســت پێ کــردووە‪.‬بەرانبەر ئەمــەش‪ ،‬وێڕای‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫هەمــوو هەلومەرجێکــی دژوار‪ ،‬ڕێبــەر ئاپــۆ لــە زیندانــی ئیمڕاڵیــی و‬ ‫گەریــا لــە هەمــوو شــوێنێک‪ ،‬خۆڕاگریــی دەنوێنــن‪.‬خۆڕاگریــی گەلــی‬ ‫کوردیــش‪ ،‬بــە تایبــەت خۆڕاگریــی ژنــان و گەنجــان بەردەوامــە‪.‬‬ ‫‪25‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫دەوڵەتــی میتینگــەر و تەوکــوژی تــورک دەیەوێــت بــە پاکتــاوی‬ ‫بزووتنــەوەی ئازادیخــوازی کوردســتان هەژموونــی خــۆی بــە ســەر‬ ‫ڕۆژهەاڵتــی ناویینــدا بســەپێنێت‪.‬بــۆ ئــەم مەبەســتەش پالنێکــی‬ ‫هەمەالیەنــەی داڕشــتووە و بەڕێــوەی دەبــات‪.‬بــەاڵم لــە ئەنجامــی‬ ‫خۆڕاگریــی بزووتنەوەکەمــان لــە ئــەم ‪ ٣-٢‬ســاڵەی دواییــدا‪ ،‬حکومەتــی‬ ‫‪ AKP-MHP‬لــە بــواری سیاســیی‪ ،‬دیپلۆماســیی‪ ،‬ئابووریــی‪ ،‬دارایــی‪،‬‬ ‫ســەربازیی و جەماوەرییــدا تووشــی پاشەکشــێیەکی ڕژد بووەتــەوە‪.‬‬ ‫دەوڵەتــی تەوکــوژ و فاشیســتی تــورک ڕووبــەڕووی یەکێــک لــە‬ ‫گەورەتریــن قەیرانەکانــی مێــژووی خــۆی بووەتــەوە‪.‬لــە جیاتــی ئەوەی‬ ‫چــۆک بــە پەکەکــە دابنێــت و هەڵــی بوەشــێنێتەوە‪ ،‬خــۆی دووچــاری‬ ‫چۆکدانــان و هەڵوەشــانەوە بــووە‪.‬‬ ‫‪.2‬سیاســەتەکانی دەوڵەتــی میتینگــەری ئێــران ســەبارەت بــە‬ ‫ڕۆژهەاڵتــی کوردســتان و دۆخــی هەنووکەیــی‪.‬‬ ‫کــورد و فــارس وەک دوو گەلــی دراوســێی یەکتــر ڕیشــەدارترین گەلی‬ ‫ئەم هەرێمەن‪.‬ڕیشــەی ئەم دوو گەلە دراوســێیە بۆ ســەردەمی شۆڕشــی‬ ‫کشــتوکاڵیی دەگەڕێتەوە و ئاڵۆگۆڕێکی زۆر لە نێوانیاندا هەبووە‪.‬کاتێک‬ ‫پارســەکان لــە ئەنجامــی ناپاکیــی هارپاگــۆس دژی ئاســتیاگ مادەکانیــان‬ ‫‪48‬‬ ‫ڕووخانــد‪ ،‬سیاســەتێکی میتینگەرییــان هەندێــک جــار لــە ســەر بەشــێکی‬ ‫کوردســتان‪ ،‬هەندێــک جاریــش لــە ســەر هەمــوو کوردســتان‪ ،‬بەڕێــوە‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫بــردووە‪.‬بــە تایبــەت پــاش کۆمەڵکــوژ و و پاکتــاوی ماگــەکان‪ ،‬هەژموونــی‬ ‫ئایدیۆلۆژیــی کەوتــە دەســت پارســەکان و پشتبەســت بــەم هەژموونــە‪،‬‬ ‫سیاســەتێکی کاریگەرتریــان لــە ســەر کــورد پەیــڕەو کــرد‪.‬‬ ‫‪26‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫کوردســتان لــە کاتــی هێرشــی ئەســکەندەر بــۆ هیندســتان‪ ،‬لــە کاتــی‬ ‫شــەڕی نێوان یۆنان و پارســەکان‪ ،‬لە ســەردەمی شەڕ و ناکۆکییەکانی‬ ‫نێــوان ڕۆم‪-‬ساســانیی و بیزانس‪-‬ساســانیی‪ ،‬لــە شــەڕەکانی عــەرەب‪-‬‬ ‫فــارس و عوسمانیی‪-‬ســەفەوییدا هەمیشــە گۆڕەپانــی شــەڕ و ناکۆکیــی‬ ‫بــووە لــە نێــوان فارســەکان و ئــەو هێزانــەی لــە ناوچەکانــی تــرەوە‬ ‫ڕوویــان لێــرە کــردووە‪.‬کــوردەکان لــە بەدەستخســتن و پاراســتنی ئــەو‬ ‫شــوێنەی ئەمــڕۆ فارســەکان وەک نیشــتمانی خۆیــان دەستنیشــانیان‬ ‫کــردووە‪ ،‬خــاوەن ڕۆڵێکــی مەزنــن‪.‬‬ ‫کوردســتان بــۆ یەکــەم جــار ســاڵی ‪ ١٦٣٩‬لــە نێــوان فارســەکان و‬ ‫ئیپمراتــۆری تەوکــوژی عوســمانییدا دابــەش بــوو‪.‬لــە قۆناغــی پارســەکان‬ ‫بــەدوا‪ ،‬ئــەو سیاســەتانەی لــە ســەر نــاوی فراوانخوازیــی و میتینگەریــی‬ ‫پەیڕەیــان کــردووە‪ ،‬لــە شــێوازی سیاســەتی زۆر هێــزی تــر جیــاواز‬ ‫بــووە‪.‬یاســاکانی ســاتراپ پەیــڕە کــراون‪ ،‬دەســتێوەردانیان لــە کاروبــاری‬ ‫ناوخۆیــی و زمــان و کەلتــووری ئــەو گەالنــەی کەوتوونەتــە ژێــر‬ ‫دەســەاڵتی میتینگەرییــان نەکــردووە‪ ،‬لــە بــواری بەڕێوەبەرایەتییشــدا‬ ‫جۆرێــک لــە پاراســتنی تایبەتمەندییــە ناوخۆییــەکان هەبــووە‪.‬بــەاڵم‬ ‫لەگــەڵ دەســتپێکردنی پەیوەندییــان لەگــەڵ هێزەکانــی مۆدێرنیتــەی‬ ‫ســەرمایەداریی‪ ،‬بــە تایبــەت ئینگلیزییــەکان لــە باشــووری ئێــران و‬ ‫‪48‬‬ ‫ڕووســەکان لــە باکــووری ئێــران‪ ،‬شــێوازی بیرکردنــەوەی دەوڵــەت‪-‬‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫نەتــەوە کاریگەرییەکــی خێــرای لــە ســەر سیاســەتی ناوخۆیــی ئێــران دانا‪.‬‬ ‫تــا کاتــی شــەڕی جیهانــی دووەم‪ ،‬ڕووس و ئینگلیــز کاریگەرییــان لــە‬ ‫ســەر دەوڵەتــی میتینگــەری ئێــران هەبــووە‪.‬لــەم نێوەنــدەدا‪ ،‬کاریگەریــی‬ ‫‪27‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫و ڕۆڵــی ئینگلیــزەکان چارەنووسســازتر بــووە‪.‬لــە ســەرەتای ســەدەی‬ ‫بیســتەمدا‪ ،‬پــاش شۆڕشــی مەشــروتییەت دژی ڕژێمــی پاشــایەتیی‪،‬‬ ‫بیــری دەوڵەت‪-‬نەتــەوە کاریگەرییەکــی هەڵکشــاوتری لــە ســەر‬ ‫هەڵســوکەوتی دەســەاڵتداران دانــاوە‪.‬ڕەزا خــان پەیوەندییەکــی نزیکــی‬ ‫لەگــەڵ مســتەفا کەمالــی کوردکــوژ دانــاوە و هەوڵــی داوە مۆدێلــی‬ ‫‹یــەک زمــان‪ ،‬یــەک دەوڵــەت‪ ،‬یــەک نەتەوە›ـــی مســتەفا کەمــال لــە‬ ‫ئێــران جێبەجــێ بــکات‪.‬لــە کاتــی خۆڕاگریــی ئاگرییــدا‪ ،‬بــە ئارمانجــی‬ ‫ســەرکوتکردنی ئــەم ســەرهەڵدانە‪ ،‬ئێــران ســنوورەکانی خــۆی گــۆڕی‬ ‫و ئاســانکارییەکی زۆر گــەورەی بــۆ تورکــە میتینگــەرەکان کــرد‪ ،‬بــۆ‬ ‫ئــەوەی بتوانــن بــە هاوبەشــیی لەگــەڵ دەوڵەتــی میتینگــەری تورکــدا‬ ‫بزووتنــەوە کوردییــەکان ســەرکوت بکــەن‪ ،‬پەیمانــی ســەعدئابادیان‬ ‫واژۆ کــرد‪.‬پــاش ئــەوەی خۆڕاگــری ســمکۆی شــکاک لــە ئەنجامــی‬ ‫پیالنگێڕییەکــدا شکســتی خــوارد‪ ،‬پــاش پاکتــاوی کۆمــاری کوردســتان‬ ‫لــە مەهابــاد دوابــەدوای شــەڕی جیهانــی دووەم‪ ،‬ئیــدی خەڵــک ناچــار‬ ‫کــرا بــە فارســیی قســە بــکات‪ ،‬گــەالن لــە مافەکانــی وەک زمــان و‬ ‫کەلتوور و سیاسەت و خۆبەڕێوەبەرایەتیی بێبەش کران و هەرجۆرە‬ ‫هەوڵدانێکیــش لــەم پێنــاوەدا بێبەزییانــە ســەرکوت کــرا‪.‬زۆر شــاری‬ ‫کوردســتان‪ ،‬لــە ســەرووی هەمووشــیانەوە لوڕســتان‪ ،‬تــا ڕادەیەکــی‬ ‫‪48‬‬ ‫زۆر فارســێنراون‪.‬سیاســەتێکی بەرفراوانــی تواندنــەوەی ناســنامەی‬ ‫نەتەوەیــی جێبەجــێ دەکرێــت‪.‬‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫دەوڵەتــی ئێــران‪ ،‬گەرچــی وەک دەوڵەتــی میتینگــەر و تەوکــوژی‬ ‫تورکیــاش دەســتی بــۆ سیاســەتی زەبروزەنگیــش نەبردبێــت‪ ،‬بــەاڵم بــە‬ ‫‪28‬‬ ‫جەمیل بایک‬ ‫شــێوەی جیــاواز سیاســەتی تەوکوژیــی فەرهەنگیــی پەیــڕەو کــردووە‪.‬‬ ‫ئەگــەر زمــان و کەلتوورێــک بــە دامەزراوەیــی نەبێــت‪ ،‬لــە خوێندنگــە‬ ‫نەبێــت بــە بەشــێک لــە سیســتەمی پــەروەردە‪ ،‬بــە شــێوەیەکی فەرمیــی‬ ‫دانــی پێــدا نەنرێــت‪ ،‬ئــەوا لەگــەڵ تێپەڕینــی کات ئــەو زمانــە ناتوانێــت‬ ‫بەرانبــەر زمانــی دامەزراوەیــی دەوڵــەت لــە توانــەوە و لەناوچــوون‬ ‫ڕزگاری ببێــت‪.‬سیســتەمی ئابووریــی و دارایــی لــە ڕۆژهەاڵتــی‬ ‫کوردســتان ســەرتاپێ لــە دەســتی دەوڵەتدایــە‪.‬‬ ‫ئێــران لــە ســەردەمی ڕژێمــی شــا‪ ،‬پشــتیواینی بنەماڵــەی بارزانیــی‬ ‫کــرد و بەرانبــەر ئەمــەش هــەم نیشــتمانپەروەرەکانی ڕۆژهەاڵتــی دا بــە‬ ‫کوشــت و هەم لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەم بنەماڵەیەوە ویســتی کێشــەی‬ ‫ناوچــە ســنوورییەکان لەگــەڵ دەوڵەتــی میتینگــەری ئێــراق چارەســەر‬ ‫بــکات‪.‬کۆمــاری ئیســامی ئێرانیــش کــە نەفرەتــی لــە ڕژێمــی شــا دەکــرد‪،‬‬ ‫پــاش شۆڕشــی گەالنــی ئێــران و ڕووخانــی ئــەم ڕژێمــە‪ ،‬ئەویــش هــەر‬ ‫لــە بەکارهێنانــی هەمــان سیاســەتی شــا دژی کــورد نەســڵەمیوەتەوە‪.‬‬ ‫دەســەاڵتی ئیســامگەرای ئێــران بــە پشتبەســتن بــە بنەماڵــەی بارزانیــی‪-‬‬ ‫پەدەکــە حزبەکانــی ڕۆژهەاڵتــی کوردســتانی پاکتــاو کــرد و نکۆڵــی‬ ‫لــە هەمــوو جــۆرە مافێکــی نەتەوەیــی و کۆمەاڵیەتیــی و سیاســیی بــۆ‬ ‫کــوردی ڕۆژهــەاڵت کــرد‪.‬دەســەاڵتدارانی ئێــران بــە کردنــەوەی ڕادیــۆ‬ ‫‪48‬‬ ‫و تەلەفیزیۆنــی کوردیــی‪ ،‬گەرەکیانــە ڕاســتەوخۆ بــە زمانــی خــودی‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫کــورد لەگــەڵ کــورد قســە بکــەن‪ ،‬بــەاڵم لــەم ڕێگایەشــەوە سیاســەتی‬ ‫درێژخایەنــی توانــەوە و قڕکردنــی فەرهەنگیــی بــە ئەنجــام بگەیەنــن‪.‬‬ ‫لــە پاییــزی ســاڵی ‪ ٢٠٢٢‬و پــاش کوشــتنی ژینــا ئەمینیــی‪ ،‬ئــەو‬ ‫‪29‬‬ ‫سیاسەتی میتینگەریی و‬ ‫ژینوسایدی مۆدێرنیتەیی سەرمایەداریی و‬ ‫ئـــەرکـــەکانمـان‬ ‫ســەرهەڵدانانەی لە ڕۆژهەاڵتی کوردســتان بە درووشــمی ‹ژن‪ ،‬ژیان‪،‬‬ ‫ئازادیــی› دەســتیان پــێ کــرد و لــە نێــو هەمــوو گەالنــی ئێــران بــاو‬ ‫بوونــەوە‪ ،‬ســەرەڕای ئــەوەی ئەنجامــی پێویســتیان نەگــرت‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫هەنگاوێکــی گرنگــی دیمۆکراتیزەبوونــی ئێــران بــوون و ئەزموونێکــی‬ ‫پــڕ لــە نــەرخ و بەهایــان بەرهــەم هێنــا‪.‬ئێــران وەک یەکێــک لــە دەوڵەتــە‬ ‫هەرێمییەکانــی بەشــدار لــە شــەڕی جیهانیــی ســێیەم‪ ،‬ڕووربــەڕووی‬ ‫دۆخێکــی تــا دواڕادە قەیراناویــی بووەتــەوە‪.‬هەربۆیــە لــە جیاتــی‬ ‫ئــەوەی هەنــگاو بــەرەو دیموکراســیی هەڵبگرێــت‪ ،‬چ لــە ڕێــی ســێدارە‬ ‫و چ لــە ڕێــی کوشــتنی ســەر شــەقامەکان‪ ،‬ڕێــی پاکتــاوی هێــزە‬ ‫دیمۆکراســییەکانی هەڵبــژاردووە‪.‬‬ ‫دەوڵەتــی میتینگــەری ئێــران‪ ،‬لــە قۆناغێکــدا شــەڕی جیهانــی ســێیەم‬ ‫لە هەرێمەکەدا تەشــەنە دەکات و ئەم شــەڕە خۆیشــی گرتووەتەوە‪ ،‬لە‬ ‫بــواری ئابووریــی‪ ،‬سیاســیی‪ ،‬دیپلۆماســیی و ســەربازییدا ڕووبەڕووی‬ ‫قەیرانــی ڕژد بووەتــەوە‪.‬پەرەســەندنی شــەڕ تــا ئــەم ئاســتە‪ ،‬نیشــانەی‬ ‫قووڵبوونــەوەی ئــەم قەیرانەیــە‪.‬ئێــران دوو ڕێــگای لــە بەردەمدایــە‪.‬یان‬ ‫بــە شــێوەیەکی بنەڕەتیــی پــەرە بــە دیموکراســیبوون دەدات‪ ،‬یــان بــە‬ ‫بەشــدارییەکی چاالکانەتــر لــە نــاو ئــەم شــەڕەدا دەکەوێتــە قۆناغێکی پڕ‬ ‫لــە زۆر و زەحمەتــی و وێرانیــی کــە کــەس لە ئێســتاوە ئەنجامەکەی بۆ‬ ‫‪48‬‬ ‫پێشــبینی ناکرێــت‪.‬ئەمــە لــە کاتێکدایــە ڕاســتینەی مێژوویــی ئێــران‪ ،‬بــە‬ ‫گۆڤارێکی هزری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬جڤاکی‪ ،‬وەرزییە‬ ‫ژمارە ‪ 48‬پاییزی ‪٢٠٢٤‬‬ ‫پێکهاتــە فــرە نەتەوەیــی‪ ،‬فرەئایینیــی و فرەمەزهەبییەکەیــەوە دەتوانێــت‬ ‫قۆناغێکــی بەهێــزی دیموکراســیبوون لــە هەرێمەکەدا دەســت پێ بکات‪،‬‬ ‫بــەاڵم وادیــارە بەختــی ئــەم بژاردەیــە کەمــە‪.‬

Use Quizgecko on...
Browser
Browser